کاروان گەزنەیی: زۆرترین ڕووداوەكانی كوشتن و ئەتككردن، لە كابینەکەی مەسرور بازانییدا بووە

كاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند: نەك بەقسەی من، بەڵكوو زۆرینەی هاووڵاتیانی ئەم هەرێمە لەو بڕوایەدان كە كارەكانی ئەم كابینەیەی حكومەتی هەرێم لە ئاست ئەو بەڵێنانەدا نەبوو كە لەسەرەتای پێكهێنانی كابینەكەوە بەهاووڵاتیانیاندا، چونكە ئەوەی لەم كابینەیە دەخوێندرێتەوە و بووەتە پێناسەیەك بۆی ئەوەیە كە كابینەكەی مەسرور بارزانی كابینەی خۆسەپاندن و حسابنەكردنە بۆ ڕای بەرامبەر، لەكاتێكدا زۆرترین ڕووداوەكانی كوشتن و لێدان و ئەتككردن، لەم كابینەیە بەدیدەكرێن.

ئەوەشی وت: ئەو دەربڕینانەی كە بە ناوی سەرۆكی حكومەت و نوسینگەی سەرۆكی حكومەت و وتەبێژەكەی بڵاودەكرێنەوە لە ئاستێکی زۆر نزمدان و دەرخەری ئەو ڕاستییەن كە ئەمانە لەو ئاستەدا نین حوكمداری هەرێمێك بكەن.

گەزنەیی باسی لەوەشکرد، لەئەنجامی ئەو سیاسەتە هەڵەیە، هاووڵاتیان كەمترین متمانەیان بە دامەزراوە حوكمیان هەیە ئەمەش پێشهاتێكی مەترسیدارە و ئەگەر درێژ بكێشێت دوورنییە قەوارەی هەرێم بەتەواوی دووچاری لەناووچوون نەكاتەوە.

 

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …