کوردستان داگیرکراوێکی نێودەوڵەتیە

عاد عوسمان

لە پرسی کورددا زۆر گرنگە لە دیوی ڕوداوەکە تێبگەین:

١-کوردستان داگیرکراوێکی نێودەوڵەتیە.*

٢-کوردستانی باشور، نە ئازاد و نە ڕزگار کراوە. واتە ھەرێمی کوردستان حوکمڕانیەکی کوردی نیە!

تێگەیشتن لەو دوو شتە دەمانگەیەنێتە، بەڕێوەبردنی چۆنیەتی تێکۆشانی نێونەتەوەیی و نێودەوڵەتی و ناسینی گۆڕەپانەکانی جیھیانی و ئەنتەرناسیونالیستی. ھەروەھا لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نەتەوەیش، دەمانگەیەنێتە ناسینی دۆخی تێکۆشانێکی ھوشیارانە، کە نەکەوینە ناو تەونە جاڵجاڵۆکەییەکەی فریوی داگیرکاریەوە. بەو پێیەش دەتوانین، ھێزەکانی سەر گۆڕەپانی تێکۆشانی ئازادی و ڕزگاری کوردستان و ھێزە کوردیە جۆراوجۆرەکانی بناسین. تێکۆشانی گەلی کورد، تێکۆشانێکی پارچە کراو نیە! مێژوو نیشانی داوین، چەندەی بە پارچە کراوی تێکۆشانمان کردبێت، ڕاپەڕیبێتین، قوربانیمان دابێت! ئاکامەکەی تێکشکان و لەبەریەکهەڵوەشان و بێهیوایی بوە. بەڵام لەو شوێنەی پێکەوە کارێکمان کردبێت، ئەنجام بەخش بوە.

بۆ ئەوەش کوردان، پێویستیان بە تێگەیشتن لە دۆزەکەیان وەک دۆزێکی گرنگ هەیە. بەوە پێویست بە نەتەوەبوون دەکات، چونکە کوردان هێشتا بە ئاستی نەتەوەبونێکی، یەک پارچەو خاوەن ناسنامەی نەتەوەیی و دیموکراتیک نەگەیشتوون، بەتایبەت لە باشوری کوردستاندا. بۆیە پێویستە کوردان بە ئاستی تێگەیشتنێکی نەتەوەییانەی فرەیی بگەن، لەدەرەوەی ئەو تێگەیشتنە سەپێنراوە دەرەکیەکیانەی بەسەریاندا سەپێنراوە، یان دیاریکراوە. کورد گەلێکی نکوڵی لێکراوی بێ ناسنامە و پێگەیە، واتە نیشتیمانیشی نیە. بۆیە کوردستانەکەی نەک ناوی نیە، بەڵکو دابەشی سەر چوار دەوڵەت نەتەوە کراوە و لکێنراوە بەوانەوە. لەهەریەک لەو دەوڵەت نەتەوانەدا بەگوێرەی جوگرافی وڵاتەکە ناسێنراوە و دەناسێنرێت. بۆنمونە لە عیراقدا بە باکوری عیراق ناودێر دەکرێت، هەروەها بۆ تورکیا و ئێران و سوریاش وایە.

بۆیە کوردان هەتا بە ناسنامەی مێژویی و سیاسی خۆیان نەگەن و پێگەی نیشتیمانەکەیان بەفەرمی نەکەن و پێکەوە بۆی تێکۆشان نەکەن، ئەوا لەداوی سیاسەتی داگیرکاری پارچەگەر و بێ ناسنامە و پێگە ڕزگاریان نابێت. کوردان خاوەنی بزوتنەوە و ڕاپەڕینی مەزنن، بەڵام تا بەئاستی نەتەوەبون و تێکۆشانی پێکەوەیی و یەکیەتی نەتەوەیی نەگەن و گیانی پارچەگەری و دژایەتی یەکدی تێنەپەڕێنن، بەئاستی سەرکەوتن ناگەن.

لەباشوری کوردستان، هەرێمێکیان جیاکردوەتەوە، ناسنامەیەکی سیاسی، فەرمی و دەستوریان پێداوە و بەریان داوەتە گیانی تێکۆشانی نەتەوەیی و دیموکراتیک و بەش و پارچەکانی تری کوردستان. تەواوی تێکۆشانەکانی تریان بە بیانوی سەرکەوتنی ئەم هەرێمەوە کردوەتە قوربانی ئەم هەرێمە قۆرخکراوە. بەبێ ئەوەی ئەم هەرێمە هاوکارێکی تێکۆشانی بەش و پارچەکانی تر بێت. ئەم هەرێمە فەرمیە لەلایەن حیزبە باڵادەستەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوەو بەگوێرەی نەخشەی “هی خۆم بۆ خۆم و ئەوی تۆش دەخۆم” واتە بەگوێرەی سیاسەتی پارچەگەری داگیرکاری بەڕێوەدەچێت. نمونەی چەک داماڵینی حیزبە سیاسیەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان، خەندەق لێدان لە سنورەکانی خۆرئاوای کوردستان و گەمارۆدانی، دەستگرتن و پێش لەشکری کردنی سوپای تورکیا بۆسەر گە*ر~ی!لاکان و نەدانی موچەی موچەخۆرانی ناوخۆی هەرێم و تەسلیم کردن و لەناوبردنی ئەم ستاتۆ فەرمیەش بەرهەمی کاری ئەم پارتە سیاسیە دەسەڵاتخوازانەی هەرێمن. تەنانەت باشوری کوردستانیان بە چەندین شێوە دابەشکردوە و هێز گەلی جیاوازی نەیاریان بۆ دروست کردوە و تێدا حەواندوەتەوە.  ئەم باشورە کراوەتە، هەرێمی کوردستان و ناوچە جێناکۆکەکان. هەرێمەکەیان کردوەتە زۆنی زەرد و زۆنی سەوز. زۆنەکانیشیان گیرۆدەی هەژاری و قوڵکردنەوەی جیاوازی چینایەتی کوشندە کردوە، کەبوەتە هۆکاری قەیرانی ئەخلاقی، ڕەگەزی، پاراستنی و لانکەیەک بۆ دزی، گاندەڵی، سیخوڕی، باندی لەشفرۆشی و کەرەسەی هۆشبەر و بازرگانی بە مرۆڤەوە.

بۆ ئەوەش پەروەردەی کەسێتیەکیان پێشخستوە، کە نامۆو ناکۆک بە خۆی و بە نەتەوەکەیەتی. ڕێگری لە پەروەردەی شۆڕشگێڕی نەتەوەیی و دروستکردنی کەسێتیەکی بەخۆباوەڕ، هوشیار بە پرەنسیپەکانی ژیانێکی  ئازاد، فرەیی و دیموکراتیکیان وەک ئەرکی بەڕێوەبەری خۆیان دیاریکردوە و کۆمەڵگەیان شێواندوە. کەسێتیەک دروستکراوە کەلەسەر چەند تەوەر کاریگەری لەسەر کراوە:

  • بەناوی کوردایەتیەوە، هەرێم پارچە کراوە و هەرشت لە هەرێم و حیزەکانی ناوەوەی دەبینێت.
  • هوشیاری یەکیەتی نەتەوەیی و نەتەوەی دیموکراتیک، واتە ئەو نەتەوەی کە خاوەنی فرەیی کلتور و ڕەگەز و پێکهاتە و هەبونی جیاوازیەی لێسەندراوەتەوە.
  • تاک دۆگماکراوە، شێوێنراوە و ساویلکە کراوە. بەوە بەرەو غەفڵەت و خۆفرۆشی ئاراستە دەکرێت.
  • تاکی ساویلکە، ئامادەیە بۆ کەوتنە داوی پارچەگەری و من و تۆییەوە و لەهەرکێشە و پراکتیکێکدا، پێشکەش کردنی خواستی تر و ناکۆک تر و داواکاری ئەوەی کە بۆ ئەوەتان نەکرد و بینینەوەی خۆ لەدەرەوەی پراکتیکی کردەیی و سیاسیدا.
  • ئەم ساویلکەییە سەردەکێشێت بۆ خزمەتکردن و کەوتنە داوی شەڕی تایبەتی داگیرکەری و قوت کردنەوەی کێشە لەناو پراکتیکی سیاسی شۆڕشگێڕیدا.

 بۆ نمونە لە پرسی یادکردنەوە و پەرەپێدانی تێکۆشان بۆ ژینادا، کە بوەتە سەمبولی تێکۆشانێکی جیهانی “ژن، ژیان، ئازادی” بەرزکردنەوەی ژنێک بەناوی مەهسای خەڵکی کۆبانی خۆرئاوای کوردستان و لۆمە کردن بۆ نادیدە گرتنی ئەو مەرگەساتە (کە پێم وابێت ڕوداوی وەها ڕویشی نەداوە). لەکاتێکدا مەرگ بۆخۆی ئاراستەی کۆمەڵایەتی بون و سیاسی بونەکەی دیاری دەکات. هەر مەرگێک بۆ تێکۆشانە شۆڕشگێڕی و نەتەوەییە دیموکراتیکەکان پڕ ئازار و بەواتایە، بەڵام هەندێک مەرگ هەیە ڕێڕەوی وەرچەرخان دروست دەکات. ژینا ئەمینی ئەو ڕێڕەوە پەنگخواردوەی ژنانی کوردستان و سەرتاسەری ئێرانی تەقاندەوە و بوە وەرچارخانێکی مێژویی لە قۆناغی تێکۆشانی ژنی ئازاددا و بەجیهانی بوو. ئەوە نەدەستکردە، نەخواستە! بێگومان تێگەیشتن لە پەنگخواردنەوەی ئازار و دەستدرێژی و بێچارەی تێکۆشانی چەند دەیەیی ژنان و خۆ دیتنەوە لەو چەمک و تێگەیشتن و فەلسەفە تێکۆشەرانەیدا، گرنگیەکی مەزنی هەیە و بەردەوامیەکەی و خۆ بەبەشێک زانین لێی و پڕکردنەوەی کەموکوڕیەکانی و پەرەپێدانی شۆڕشگێڕی، دیموکراتیک جیهانیەکەی گرنگ و پێویستە و ڕێگریە لە کەوتنە داوی ساویلکەیی و خۆخەڵەتاندنەوە.

زۆرکات دوژمن لەژێر ناوی ئەو ساویلکەییەدا، ختوکەی هوشیاری تاکی کۆمەڵگەی کوردی دەدات و دەیخاتە بەرامبەر تێکۆشانی ئازادی دیموکراتیک نەتەوەیی و جیهانیەکەیەوە. بۆیە مرۆڤ دەبێت هوشیار و ئاگاداربێت و ساویلکانە نەکەوێتە خزمەتی داگیرکاری و پارچەگەریەوە. جوڵاندن و خواست لەوانی دی و خۆبینینەوە لەدەرەوەی تێکۆشانی گشتی گیانی پارچەبون و ناکۆکی پەرەپێدەدات. بۆ ڕێگری لە کەموکوڕی ئەوەی پێویستە، ڕونی پارادایمی تێکۆشانی شۆڕشگێڕی و خۆبە بەشێک زانین لەو تێکۆشانەو پڕکردنەوەی کەموکوڕیەکانی و خۆبەرپرسیاربینین بەرامبەر جێبەجێکردنی.

نیشانەیەکی ھەرە خراپی ئەو ھێرشەی دوژمن، دەستبردنە بۆ بەکارھێنانی ھۆشمەندی تاک و گروپ بە گوێرەی تێگەیشتنەکانی خۆی. بەتایبەت لە دۆخە گەرمەکاندا. کاتێک ڕۆژەڤێکی گەرم دەبێت و پەیوەندی بە پارچەیەک، شارێک و ناوچەیەکەوە دەبێت، دەکەوێتە وروژاندنی، ئەوەی کە بۆ ئەمە و بۆ ئەوە نا، زۆرکات شتەکەش نیە و خۆی دروستی دەکات. بۆنمونە لە کاتی بیرەوەری یەکساڵەی ژینادا، دەڵێت بۆ خۆرھەڵات و بۆ خۆرئاوا نا! کاتێک لەسەر ڕۆژەڤە گەرمەکانی باکور ڕاوەستە دەکرا، دەوترا بۆچی باکو و بۆچی خۆروھەڵات نا! بەوە ھەستی جیاخوازی و گرێدان بەم یان بەو دەوڵەت و داگێرکەر و پارتەوەی دەوروژێنرا. بۆیە گرنگە مرۆڤ لە ژێر ناوی ساویلکەبوندا نەکەوێتە داوی غەفڵەتەوە.

ئەم چەمکەی ھەرێمی کوردستان، دەیەوێت تاک و کۆمەڵگەی کورد، لەسەر بەش و پارچەکانی تر قسە نەکات. ھەروەھا بە ھیچ جۆربک لەسەر کێشە بنەڕەتیەکانی باشور قسەی نەبێت و ئەڵتەرناتیڤی دیموکراتیک پێش نەخات. بۆیە گرفت لێرەیە، لەم تێگەیشتنەیە، کەلەسەر ھەرێمی کوردستان ھەیە. دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستان، بەشێک نین لە تێکۆشانی گشتی گەلی کورد و باشوری کوردستان. گەلی کورد لە باشوری کوردستان نەک بە ئازادی نەگەیشتوە، ڕزگاریشی نەبوە، لە داگیرکاری. بۆیە ئەوەی لە زھنی کۆمەڵگەی باشوردا دەژیەنرێت و پەروەردە دەکرێت، چەمک و تێگەیشتنە داگیرکاری و پارچەگەریەکانە. بۆئەوە پێویستە بزانین چی دەژیەنین، ئامانجمان چیە، دونیابینیمان ڕوی لەکوێیە، چ ئابوریەک و کۆمەڵگەیەک ئامانجمانە؟ کاتێک وەڵامی ئەو پرسیارانە شێوازی چۆن ژیانێکمان دایەوە، ئەوکات تێکۆشان، ڕێکخستن، پێکەوەیی و ھەموو شتەکان دیاردەکەون. تا ئاستی دونیابینی و تێگەیشتن و ئامانج دیار نەبێت، کار و کردەوەش ئاراستەکەی دیار نابێت.

لە دۆخی ئەمڕۆی تێکۆشانی گەلی کورددا، شەڕێکی وێرانکەر، نائەخلاقی و نابەرابەر لەسەر گەلی کورد سەپێنراوە. ھێڵی تێکۆشانی ئازادی و ھێزەکانی پاراستنی گەل بەرخۆدان و بەرگریەکی مێژویی مەزن دەکەن، کە بۆ چارەنوسی گەلی کورد دیاریکەرە. کەچی دەبینیت، ئەم حکومەتی ھەرێمە بەناوی ڕێککەوتن و پاراستنی سنورەکانەوە، ھەرچی بەھاو ئەخلاقی کۆمەڵگەی باشوری کردوەتە قوربانی پێش لەشکری بۆ داگیرکەری تورک و ئێران.

ھێزە چەکدار و حیزبیەکانی ڕۆژھەڵات چەک دەکات و کەمپ نشینیان دەکات. لەبەرامبەر ھێزەکانی پاراستنی گەلدا، ناوچەکانی باشور دەکاتە گۆڕەپانی شەڕ و خەڵکی دەڤەر و گوندەکان ئاوارە دەکات، بۆ ئەوەی سوپای تورک ھێرشی ھۆڤانە بکاتە سەر ھێزەکانی پاراستنی گەل. لە باشوریش گەلی پاسیڤ کردوە و ناھێڵێت ببێتە دەنگی ناڕازی و پشتیوان بۆ ھێز و بەش و پارچەکانی تر. لێرەوەیە کە گەلی کورد لە باشوری کوردستان تێبگات لەم ستاتۆیە و خۆی نەبان نەکات بەرامبەری و ھەوڵ بدات ستاتۆکە بگۆڕێت، لە ڕێگەی دیموکراتیک کردنی و دەرھێنانی لە دەستی ھێزە باڵادەستەکانی خاوەن زھنیەتی داگیرکاری.

تا ئەو زھنیەتە نەشکێنرێت و پەیوەستی زھنیەتی نەتەوەی دیموکرات و فرەیی نەبێت، توانای تێپەڕاندنی قەیرانەکانی باشور و کەوتنە خزمەتی پارچەگەری ڕێگەی لێناگیرێت. زھنیەت لایەنی ھەرە گرنگی ئاراستە کردنی پراکتیکە. بۆیە تێکۆشانی گەلی کورد تێکۆشانێکی نەتەوەیی و نێونەتەوەییە. کە پەیوەست پێکەوە و بەیەکەوە لە چوارچێوەی یەکیەتی نەتەوەیی و کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکدا چارەسەری دۆز و پرسەکەی دەکرێت و پێویستی بە بەرپرسیارەتی

 

هەروەها چێکی بکە

ماندێلا و ئۆجالان؛ شەوەزەنگی درێژ تا بەرەبەیانی ئازادیی”

پرۆفیسۆر محەمەد رەفعەت ئەمام لە وتارێکدا بە ناونیشانی “ماندێلا و ئۆجالان: شەوەزەنگی درێژ تا بەرەبەیانی …