ئێوارەی دوێنێ دووشەممە لە پارکی شەهید مارف بەرزنجی لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان، بە دەستپێشخەری (کۆمیتەی ئازادیی ئۆجەلان) لە باشوری کوردستان، گردبوونەوەیەک بۆ شەرمەزارکردنی پلانگێری ١٥ی شوبات ڕێکخرا.
لە گردبوونەوەکەدا بەناوی کۆمیتەی ئازادی ئۆجەلان، دیهات عوسمان ئەندامی کۆمیتەی ئازادی ئۆجەلان بەیاننامەیەکی بۆ ڕایگشتی خوێندەوە کە تیدا هاتبوو: ” ٢٣ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پیلانگێڕییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، به‌به‌شداریی ده‌یان ده‌وڵه‌ت، دژ به رێبه‌ری تێكۆشانی ئازادی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌و پیلانگێڕییه نه‌گریسه، كه به به‌دیلكردنی رێبه‌ر ئۆجەلان له ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا گه‌یشته لوتكه‌ی دڕندەیی خۆی، تا رۆژی ئه‌مڕۆش به چه‌ندین شێواز به‌رده‌وامه و پیلانگێڕه‌كان سوورن له گه‌یشتن به‌ئامانجه نه‌گریسه‌كانیان” .
هەروەها دیهات عوسمان ووتیشی: “پێش ئه‌وه‌ی شۆڕشی ئازادیی به رێبه‌رایه‌تی بەڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، ده‌ست به كاروانی تێكۆشانی خۆی بكات، له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا؛ لەرێككه‌وتنامه شوومه‌كه‌ی لۆزان له ساڵی ١٩٢٣ەوە، نكۆڵیکردن، قڕكردن، تواندنەوە، پارچەکردن، کۆچبەرکردن و برسیکردن به‌سه‌ر گه‌لی كورددا سه‌پێندرا. ئه‌مه‌ش وه‌ك بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تی پێشكه‌شی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه داگیركه‌ره‌كانی كوردستان كرا، گه‌لی كوردیش له‌ماوه‌ی سه‌د ساڵی تێكۆشانی خۆیدا ئه‌م رێككه‌وتننامه شوومه‌ی هه‌رگیز په‌سند نه‌كرد و دژی وه‌ستایه‌وه، به‌ڵام به‌ده‌ستپێكردنی شۆڕشی ئازادی په‌كه‌كه، ئیدی گه‌لی كورد ژیایه‌وه، گه‌ل به فیكر و فه‌لسه‌فه‌ی ئازادیی، خۆی هۆشیار و به‌رێكخستن كرد و لۆزانی بێ‌واتا كرد و له‌هه‌ر چوار به‌شی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا تاهاتووە خه‌باتی هاوبه‌ش و رێكخستنی نه‌ته‌وه‌یی و داموده‌زگای نه‌ته‌وه‌یی خۆی بونیادناوە. ئه‌مه‌ش ده‌وڵه‌تانی داگیركا‌ر و سیسته‌می سه‌رمایه‌ی جیهانی ته‌نگه‌تاو كردووە. بۆ ئه‌وه‌ی بە ئامانجی خۆیان بگه‌ن كه له‌ناوبردنی گه‌لی كوردستان و بزووتنه‌وه ئازادیخوازه‌كه‌یه‌تی، ده‌ستیان به‌چنینی پیلانگێڕییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كرد” .
لە درێژەی بەیاننامەی کۆمیتەی ئازادی ئۆجەلاندا، هاتبوو: “له‌راستیدا ئه‌م پیلانگێڕییه هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شۆڕشی ئازادییدا ده‌ستیپێكرد، هه‌ر جاره‌ی كه بێ ئه‌نجام ده‌بوون، قۆناخێكی تری پیلانگێڕییان ده‌ستپێده‌كرد، له ساڵی ١٩٩٢شدا ئاستی پیلانگێڕییه‌كه‌یان گه‌یشته قۆناخێكی مه‌ترسیدار، ئه‌ویش جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی شه‌ڕی كورد به كورد به‌كوشتدان بوو. ئه‌مه‌ش له ساڵانی نه‌وه‌دەكانی سه‌ده‌ی رابردوودا چه‌ندین جه‌وله‌ی شه‌ڕ و پێكدادانی لێكه‌وته‌وه. به‌ڵام لوتكه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته پیلانگێڕییه له ٩ی ئۆكتۆبه‌ری ١٩٩٨دا به‌ڕێوه‌چوو، كه تێیدا له‌ناوبردنی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی کوردستانی كرده ئامانج و لەمیانەیدا لە١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا بیرمەندیی ئازادیی بەڕێز ئۆجەلان رادەستی رژێمی تورکیا کرایەوە.
له ٢٣ ساڵی رابردوودا؛ له ئیمڕاڵیدا دژ به‌و پیلانگێڕییه، رێبەر ئۆجەلان مه‌زنترین و مێژوویی‌ترین به‌رخۆدانی به‌ڕێوه‌بردووه. بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی گه‌له وڵاتپارێزه‌كه‌شمان، به‌پێشه‌نگایه‌تی ژنان و گه‌نجان، له‌ده‌وری ئه‌و به‌رخۆدانه‌دا، به‌درووشمی “كه‌س ناتوانێت رۆژمان تاریك بكات” بوونه په‌رژینێكی ئاگرین و خاوه‌ندارێتیان له رێبه‌ره‌كه‌ی خۆیان كرد و له‌سه‌ر فیكر و فه‌لسه‌فه‌كه‌یدا بره‌ویان به تێكۆشانی ئازادیی خۆیان دا و به‌رخۆدانیان گه‌یانده به‌رزترین ئاست. گه‌ریلای ئازادییش له‌م ٢٣ ساڵه‌دا بوونه پێشه‌نگی ئه‌و به‌رخۆدانه و گه‌لێك داستانی مێژووییان ئافراند، ئه‌مڕۆ له چیا سەرکەشەکانی کوردستاندا له‌نێو به‌رخۆدانێكی مه‌زن دان و زه‌بری كوشنده‌یان له سوپای داگیركا‌ر داوه و هه‌موو حیساباتی داگیركارییان سه‌روبن كردووه.
ئه‌مڕۆ كه به‌نه‌فره‌ته‌وه یادی ئه‌و پیلانگێڕییه ده‌كه‌ینه‌وه، ده‌بینین كه هێشتا ئه‌و پیلانگێڕییه به‌رده‌وامه و ده‌خوازن گه‌لی كوردستان و بزووتنه‌وه ئازادیخوازه‌كه‌ی له‌ناو ببه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌میانه‌ی سێكوچكه‌ی”فاشیزم، داگیركاریی و گۆشه‌گیریی” به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. ده‌یانەوێت له‌ڕێی توندتركردنی گۆشه‌گیریی له ئیمڕاڵی و شكاندنی ئیراده‌ی گه‌ل له‌باكووری كوردستاندا، هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی داگیركردنی باشوور و رۆژئاوای كوردستان بەردەوامیی به پیلانگێڕیی بده‌ن. به‌ڵام ئه‌مڕۆ رێبه‌ر ئۆجەلان، بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان، به به‌رخۆدانی مێژوویی خۆیان هه‌م زه‌بری كوشنده‌یان له فاشیزم، داگیركاریی و گۆشه‌گیریی داوه، هه‌میش بوونه‌ته كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی خۆرهه‌ڵاتی ناوین و جیهان. ئه‌مڕۆ داگیركاریی و فاشیزم له‌لاوازترین دۆخی خۆیدا ده‌ژیت و به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی ده‌چێت، بۆیه ئیدی كات كاتی ئازادییه، كاتی ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ و ئازادیی گه‌لی كوردستانه. ئیدی كاتی ئه‌وه هاتووه گه‌لی كوردیش ده‌ستكه‌وته‌كانی خۆی بپارێزێت و ببێته خاوه‌ن پێگه و قه‌واره‌ی خۆی و به ئازادی و كه‌ڕامه‌ت و سه‌ربه‌رزانه بژیت. كاتی ئه‌وه هاتووه به‌رهه‌می ده‌یان ساڵه‌ی تێكۆشان و به‌رخۆدانی خۆی بچنێته‌وه و سیسته‌می كۆنفیدڕاڵی دیموكراتی له كوردستان و ناوچه‌كه‌دا بونیاد بنێت و به ئازادی، ئاشتی و ئارامی له‌گه‌ڵ گه‌لانی تر بژیت” .
لە کۆتایدا دیهات عوسمان ووتی: “ئێمه وه‌ك “کۆمیتەی ئازادیی ئۆجەلان – لە باشووری کوردستان” جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و راستییه ده‌كه‌ینه‌وه كه تا رێبه‌ر ئاپۆ ئازاد نه‌بێت، نه پرسی كورد چاره‌سه‌ر ده‌بێت و نه كوردستانیش ئازاد ده‌بێت، نه خۆرهه‌ڵاتی ناوینیش سه‌قامگیر و ئاشته‌وا ده‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌رك به‌و راستییه‌ش ده‌كه‌ین كه ئازادی بەڕێز ئۆجەلان و تێكشاندنی فاشیزم و داگیركاری و گۆشه‌گیریی به‌یه‌وه‌كه‌وه په‌یوه‌ستن. چونكه له‌بنچینه‌دا دۆزی بەڕێز ئۆجەلان و دۆزی گه‌لی كورد و كوردستان یه‌ك دۆزه و به‌یه‌كه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌بن. له‌كۆتاییدا؛ له‌یادی ئه‌م رۆژه ره‌شه‌دا، بانگه‌وازیی له ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان به‌گشتی و باشووری كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین كه‌وا به‌یه‌كه‌وه و به‌رۆحی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتییەوە، پیلانگێڕیی، داگیركاریی، فاشیزم و گۆشه‌گیری تێكبشكێنین، رێبه‌ر ئۆجەلان ئازاد بكه‌ین، كوردستان بپارێزین” .
هەروەها دوای خوێندنەوەی بەیاننامەکەی دیهات عوسمان ئەندامی کۆمیتەی ئازادی ئۆجەلان، دلڤان ئەکرەم بەرپرسی کەرکوکی ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان(ڕەژاک)، بەیاننامەی ڕێکخراوەکەی خوێندەوە بۆ شەرمەزارکردنی ئەو پیلانگێرییە، و ووتی: “بە تێکۆشانی ژنی ئازاد، ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین
٢٣ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر ئەو گەلەکۆمە نێودەوڵەتییەی کە ڕێبەری بیری ئازاد و مرۆڤایەتیی ئازاد و ژنی ئازاد، ڕێبەر ئاپۆی تێدا بەدیلگیرا، ئەو گەلەکۆمەیە لە جەوهەردا هەنگاوێک بوو بۆ سڕینەوەی شوناسی کورد و لەباربردنی تێکۆشانە ڕەواکەی، کە ئامانج لێی مسۆگەرکردنی یەکسانیی ڕەگەزیی و پێکەوەژیانی گەلان و شکاندنی کۆت و بەندەکانی سیستمی سەرمایەداریی و پیاوسالاریی بوو، بۆ ئەوەش ڕێبەر ئۆجالان کەوتە بەر تیغی ڕمی زلهێزانی دەسەڵاتپارێز، دەیانویست بەو هەنگاوە چەپەڵە جارێکی دیکە ڕۆژی کورد تاریک بکەن و بۆ هەمیشە لە ئومێدی ژیانێکی ئازاد و دیموکرات دایببڕێنن، بەڵام بەرخۆدانی ٢٣ ساڵەی ڕێبەر ئۆجالان لە زیندانی ئیمرالیی و خاوەنداریی گەلی کورد و گەلانی ئازادیخواز بەگشتیی و ژنان بەتایبەت لە دۆزە ڕەواکەیان، تەونەکانی ئەو پیلانگێڕییەی پووچەڵکردەوە” .
هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا مامۆستا دلڤان ئەکرەم ووتیشی: “ئەمڕۆ کە ئێمە یادی ئەو گەلەکۆمە چەپەڵە دەکەینەوە، ڕێبەر ئۆجالان لەژێر گۆشەگیرییەکی تووند دایە لە زیندانی ئیمرالیی، بۆیە ئەرکی ئەرکی لەپێشینە و ئەولەوییەتمان کارکردن دەبێت بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەرەکەمان، هەڵبەت ئەوەش بە تێکۆشان و هەوڵێکی هەمەلایەنی گەلانی ئازادیخواز بەگشتیی و ژنان بەتایبەتیی دەکرێت، بۆیە بەپێویستی دەزانین ئەم یادە ببێتە وێستگەیەکی دیکە بۆ ئەوەی پێکەوە گووڕی زیاتر بە کارەکانمان بدەین بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیریی و مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان،
ئێمە پێمان وایە تائێستاش گەلەکۆمەی نێودەوڵەتیی بە بەرگی جیاجیا بەردەوامە دژی گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادییخوازیی ژنان بەتایبەت، چونکە پیلانگێڕان دەیانەوێت بەهەر نرخێک بێت ئامانجەکانیان لە سەرکووتکردنی تێکۆشانی گەلی کورد بەدیبهێنن و گەلەکەمان لە ئیرادەی ئازاد و هیوای ژیانێکی یەکسان و دیموکرات داببڕێنن، بۆیە هەموو ڕێگاکانی سەرکووت و دژایەتییکردن دەگرنەبەر لەو پێناوەدا، هەڵبەت لێرەدا پێویستمان بەوەیە ئیرادەیەکی هاوبەشمان هەبێت بۆ ئەوەی بتوانین پیلانەکانی داگیرکەران پووچەڵ بکەینەوە و وەک هەمیشە دەست بەڕوویاندا بەرزبکەینەوە و پێیان بڵێین؛ بووەستن. بۆیە داوا لە تەواوی لە کۆتایی بەیاننامەکەی ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان(ڕەژاک)دا هاتبوو: “ژنانی ئازادیخواز و یەکسانخواز و خەمخۆری بەها گەردوونی و مرۆڤایەتییەکان دەکەین، لێرە بەدواوە پیلانگێڕیی قبوڵ نەکەن و ڕێگەنەدەن چیتر ئەو ڕێبەرەی نەخشەی ئازادیی ژنانی جیهانی داڕێژا، لەژێر گۆشەگیرییدا هەوڵی بێدەنگکردنی بدرێت، بەڵکو پێویستمان بەوەیە ڕێبەرایەتییمان وەک چۆن بە فکر و فەلسەفەکانی لەگەڵمان دەژی، بە جەستەش لەگەڵماندا بێت، تا بەیەکەوە مەشخەڵی سەرکەوتنی تێکۆشانی ئازادیخوازیی گەلی کورد و ژنانی کورد بەرزبکەینەوە و ساڵی ٢٤ـەمینی گەلەکۆمە بکەینە ساڵی ئازادیی ڕێبەرەکەمان” .