مەسرور بارزانیی و نێچيرڤان بارزانىی لەگەڵ وەزیری دەرەوەى تورکیا کۆبوونەوە و بەڵێنی هاوکارییەکان بۆ دەوڵەتى داگیرکەریی تورک دووپات کردوەوە، نێچیرڤان بارزانییش رایگەیاند: ئامادەین لە هەموو بوارەکاندا یارمەتیى تورکیا بدەین.
ئه‌مڕۆ پێنج شەممە، نێچيرڤان بارزانىی جێگری سەرۆکى پارتیی دیمکوراتیی کوردستان پێشوازیى له وەزیری دەرەوەی دەوڵەتى داگیرکەریی تورک هاكان فيدان کرد، لەبارەی هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمی کوردستان و چەند بابەتێکی دیکەى ئەمنیی و سیاسیی وتوێژیان کردوە.
جێگری سەرۆکی پارتی لە دانیشتنەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لەوەکردوەتەوە، ئەوان ئاماده‌ن له هه‌موو بواره‌كاندا بره‌و به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ ئه‌نقه‌ره بدەن، هه‌روه‌ها سوپاسى توركياى كرد بۆ پشتگيریى له هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كان و به تايبه‌تیى له كاته سه‌خته‌كاندا و ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه هه‌رێم هه‌رگيز پشتگيریى و هاوكارييه‌كانى توركيا له‌بيیر ناكات.