بۆ بنەماڵەی کۆچکردو کاک نیاز جەلال دەرگەڵەیی
بەداخێکی زۆرەوە، پێشمەرگە و تێکۆشەری نیشتمانپەروەر، نیاز جەلال دەرگەڵەیی ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی ناوەندیی (ی ن ک) و کەسایەتیی دیاری ناوچەکەمان، شەوی رابردوو بەدەستێکی رەش تیرۆرکرا.
بەو بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و کەسوکارو ھاوڕێ و ھاوسەنگەرانی دەکەین. لەدەستدانی کاک نیاز بۆ ھەموولایەک خەسارەتێکی گەورەیە، ھیوادارین ھەرچی زووە دەزگا پەیوەندییدارەکان بکەرانی ئەو تاوانە نامرۆڤانەیە، بدۆزنەوەو رادەستی یاسایان بکەن. رۆحی کاک نیاز شاد بێت ئارامیی و دڵ نەواییش بۆ خانەوادەی بەڕێزیان دەخوازین .
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان – ئەنجومەنی ھەرێمی راپەڕیین ٢٠٢٣/٨/١١٩