کلیپێکی نوێ لە ساڵیادی راپەڕینی ژن، ژیان، ئازادیی بڵاودەکرێتەوە

بەبۆنەی یەکەم ساڵیادی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیی، کۆمیتەی کولتور و هونەری بێستون کلیپێک بڵاو دەکاتەوە.

کۆمیتەی کولتور و هونەر بێستونی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی یەکەم ساڵیادی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیی کلیپێکی نوێی بە ناوی “چەرخی شۆڕش” ئامادەکردووە.

سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیی کە ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد، کاریگەری کردوەتە سەر زۆر کایە و بواری ژیانەوە، بەتایبەتی لە رووی هونەریەوە، رەنگدانەوەی ئەو سەرهەڵدانە و داواکاری ژنان و گەلانی ئێران و رۆژهەڵات لە بەشە جیاجیاکانی هونەر بەتایبەتی مۆسیقا و گۆرانی رەنگیداوەتەوە.

هەروەها چێکی بکە

سارا رەزا: فیکری رێبەری گەلی کورد رزگارییی ژنان دەچەسپێنێت

سارا ڕەزا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی، باسی لە ئەزموونی ناسینی بزوتنەوەی ئازادایی کوردستان و …