چاودێرێکی سیاسیی: هێڵی فاشیزم و تیرۆر کاریگەریی خراپی لەسەر کورد هەیە

چاودێرێکی سیاسیی رایگەیاند، بۆ گەلی کورد مافەکانی پێشێل نەکرێت، پێویستە لایەنە کوردییەکان بێنە لای یەکتر تاوەکو کۆمەڵکوژیی کورد دووبارە نەبێتەو؛ جەختیشکردەوە: چونکە ئێستا هێڵی فاشیزم و تیرۆر و نەتەوەپەرستیی کاریگەریی خراپی لەسەر کورد هەیە.

هاوڕێ جەبار، چاودێری سیاسیی و ئەندامی ڕێکخستنەکانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، باس لەڕۆڵی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجا*لان و کۆما جڤا*کێن کوردستان(کە*جە*کە) دەکات بۆ پێکهێنانی یەکێتیی و کۆنگرەی نەتەوەیی و دەڵێت: پێکهێنانی یەکێتیی نەتەوەیی بۆ کورد لەهەموو کات و ساتێکدا پێویست بووە، بەتایبەت بۆ ئێستا زیاتر پێویستە چونکە لەقۆناغێکداین بە قۆناغی سەدە دەتوانین پێناسەی بکەین، دەبێت وەکو قۆناغەکانی ڕابردوو نەبێت کە بەهۆی پەرتەوازەییەوە هەمیشە ژێردەستەبوونە، لەڕێککەوتن و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکاندا وەکو کارەکتەری سەرەکیی دەرنەکەوتوون و پارچە پارچەکراون و تەواوی مافەکانیان پێشێلکراوە.

ئاماژە بەوەش دەکات، هاتنە لای یەک زەروورەتێکە بۆ ئەوەی لەم گۆڕانکارییەدا گەلی کورد بەدەستکەوتەوە لێی دەرچێت، چیدیکە کۆمەڵکوژیی  بەسەریدا دووبارە نەبێتەوە چ لەڕووی جەستەیی، کولتوریی و هەر کایەیەکی دیکە، چونکە ئێستا هێڵی فاشیزم و تیرۆر و نەتەوەپەرستیی کاریگەریی خراپی لەسەر کورد هەیە.

جەختی لەوەشکردوە، ڕێبەر ئۆجالان هەر لەسەرەتای خەباتییەوە هەوڵیداوە بۆ پێکهێنانی یەکڕیزیی نێوماڵی کورد، وەک بەڕێزیشیان ئاماژەیان پێداوە پێش دروستکردنی پەکەکە ٢٨ سەرهەڵدان و شۆڕشیان شرۆڤەکردووە، کە هۆکاری سەرنەکەوتن و نەگەیشتن بەئامانج، پارچەبوون و یەکنەگرتنیان بووە، دەشڵێت: هەمیشە کۆکبووە لەسەر کۆکردنەوەی نێوماڵی کورد بۆئەوەی بگەن بەئامانج و سەرکەوتن، ئەوەی کە ئێستاش کۆنگرەی نەتەوەیی  و پەرلەمانی ئەوروپامان هەیە هەمووی لەسەر پێشنیازی ڕێبەر ئۆجالان بووە.

ئەو چاودێرە سیاسییە ئەوەشی خستەڕوو، هۆکارێکی پێکنەهێنانی یەکێتی نەتەوەیی ئەو عەقڵەتە خیانکارەیە کە وابەستەیە بەداگیرکەرانەوە، گەر لایەنێک خەمی خاک و وڵاتی هەبێت، دەبێت ئامادەبێت هاوزمانی بێنە لای یەکتر و لەپێناو بەدەستهێنانەوەی مافەکانمان کاربکەین، پارتی و لایەنەکانی چواردەوری لەبەردەم خەباتی یەکێتیی نەتەوەییدا ڕێگرن، هیچ کاتێک ئامادەنین بێنە ناو ئەو یەکێتییە، لەژێر فەرمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا کاردەکەن.

 

هەروەها چێکی بکە

شاندی شەنگال لە بەغداد: پێویستە عێراق ڕێگە بە تورکیا نەدات

شاندێکی شەنگال کە پێکهاتبوو لە میر نایف، دەستەی عەشایەری، دەستەی ئایینیی و کۆردیناسیۆنی هێز و …