لە کەتەلۆنیا کتێبێک لەبارەی تێکۆشانی ژنانی کورد ناسێندرا

لە شارۆچکەی لا سیو دی ئورگێڵ” لە چیاکانی پرنیسی کەتەلۆنیا، لەلایەن کۆمیتەی ژنۆلۆژی کەتەلۆنیاوە کتێبێک لەبارەی تێکۆشانی ژنانی کورد ناسێندرا.

لە شارۆچکەی “لا سیو دی ئورگێڵ” لە چیاکانی پرنیسی کەتەلۆنیا، لە کتێبخانەی ئێل ڕێفیوجی، کتێبێک بە ناوی “ژن، ژیان، ئازادیی” لە دڵی بزوتنەوەی ژنانی ئازادی کوردستانەوە” لەلایەن کۆمیتەی ژنۆلۆژی کەتەلۆنیاوە ناسێندرا.

کتێبەکە لە هاوینی ساڵی ٢٠٢٠دا لەلایەن ئینیستیتوتی ئەندریا وۆڵف بۆ ژنۆلۆژی بڵاوکرایەوە و تا ئێستاش ناساندنی کتێبەکە بەردەوامە. کتێبەکە لە ڕێگەی ئەزموون و ئایدۆلۆژیای بزوتنەوەی ژنانی کوردستان، پەیجوری و بەدواداچوونی ژنان و پیاوان بەرەوپێش دەبات.

لە رێوڕەسمی پێشکەشکردن و ناساندنی کتێبەکەدا ٢٠ کەس ئامادەبوون. هەروەها گرووپی پشتیوانی لە کوردستان لە ویلایەتەکە ئامادەبوون و داوای پاڵپشتیان کرد.

هەروەها چێکی بکە

سارا رەزا: فیکری رێبەری گەلی کورد رزگارییی ژنان دەچەسپێنێت

سارا ڕەزا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی، باسی لە ئەزموونی ناسینی بزوتنەوەی ئازادایی کوردستان و …