ئێوارەی ئەمڕۆ لەشارۆچکەی پێنجوێن، مەراسیمی یادی شەهید ئیقبال موردایی بە ئامادەبووانی بنەماڵە و هەڤاڵانی بەڕێوەچوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٣/٧/١٥ بنەماڵە و هەڤاڵانی مەراسیمی یادی پێنج ساڵە شەهید کردنی ئیقباڵ مورادییان بەڕێوە برد و لە سەر مەزارەکەی بەڵێنی بەردەوامبوونی رێبازەکەیان دووپات کردەوە.
وەستا ئیبراهیم ئەندامی بنەماڵەی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان، پەیامێکی پێشکەشکرد:
مورادیی ئەندامی دەستەی بەڕێوبەریی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بوو؛ وەک تیرۆرکردنی چەندین کەسایەتیی و سیاسیی و چالاکوان لە هەرێمی کوردستان، شەوی ١٧ی مانگی ٧ی لە ساڵی ٢٠١٨، ئیقبال مورادیی لە شارۆچکەی پێنجوێن تیرۆرکرا.