ژن

ئاڵا تاڵەبانی سەردانی ژنانی تەڤگەری ئازادیی کرد

ئەمڕۆ دووشەممە ٩/٥/٢٠٢٢ شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کە پێکهاتبوون لە تارا حسێن جێگری هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی و سارا رەزا بەرپرسی ڕێکخستنی  ژنانی تەڤگەری ئازادیی و ڕووناک مەجید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی، پێشوازیان لە  ئاڵا تاڵەبانی کرد. ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق، لە شاری سلێمانیی سەردانی ژنانی تەڤگەری ئازادیی …

بینینی زیاتر »

ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە زیاتر لە ١٠ چەقۆی لێدەدرێت

ژنێک لە شاری سلێمانی لەلایەن هاوژینەکەیەوە هێرشی دەکرێتەسەر و زیاتر لە ١٠ شوێنی چەقۆ بە جەستەیەوە دیارە، هۆکارەکەشی بۆ نەگونجانی نێوانیان دەگەڕێتەوە. لە شاری سلێمانی شەوی ڕابردوو، ژنێک لە ماڵی دایکی لە گەرەکی زەرگەتە لەلایەن هاوژینەکەیەوە هێرشی دەکرێتەسەر و بە وتەی کەسوکاری ژنەکە زیاتر لە ١٠ چەقۆی لێدراوە. کەسوکاری ژنەکە …

بینینی زیاتر »

ژن پێویستی بەیەکە

ژینۆڕشید     ژن پێویستی بەیەکە، لە یەک تێبگەین، پێوییستمان بە ئەزمونەکانی یەکترهەیە، پێویستمان بە لێکۆڵینەوە لە مێژووی ژن هەیه، لە چوارچێوەی  جەوهەری ژنانە، تەواوکردنی ئەو کارانەی کە بۆژیانێکی بەکەرامەت پێویستە، هۆشیارکردن وپێشخستنی یەکترو کارکردن بەهاوبەشی. ئینجا چۆنێتی هاوژیانی ئازاد کە بابەتێکی قوڵ ودرێژە بۆ ئێستە و داهاتوو بۆ ڕاستکردنەوەی …

بینینی زیاتر »

سلێمانی: دژی داگیرکاری هاتە شەقام

  دژی داگیرکاری و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە سلێمانییەوە ژنان زەنگی ئاگادارکردنەوەیان لێدا. ئەمشەو٢٤/٤/٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی بەدەست پێشخەری ژنانی باشوری کوردستان، چالاکیەک کە بەسەدان کەس تێدا بەشداربوون، دژی هێرش  و داگیرکاری و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی ڕێپێوانێک بەڕیوەچوو، ڕێپێوانەکە بڕیار وابوو لە شەقامی سالم(سەهۆڵەکە) بۆ بەردەم باخی گشتی بێت، بەڵام …

بینینی زیاتر »

سلێمانی: چالاکی بەڕێوەدەچێت

    بڕیار وایە کاتژمێر هەشتی ئەم شەو کە دەکاتە ٢٤/٤/٢٢٢لە شارەی سلێمانی چآلاکی دژی لە شکر کێشییەکانی دەوڵەتی تورکیا ئەنجام بدرێت. ئەم چالاکییەش لە لایەن ژنانی باشوری کوردستانەوە بەڕێوەدەچێت، کۆمیتەی ئامادەکار داوادەکات هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بەشداری ئەم چآلاکییە بکەن، بەتایبەتی ژنانن. ىڕیاریش وایە چآلاکییەکە لە شاری سالم …

بینینی زیاتر »

مەسرور بارزانی هێلکە باران کرا

  هەڤاڵ بێریتان دژی سەردانەکەی مەسروربارزانی چالاکی ئەنجام دا ئەمڕۆ لە دوای سەردانەکەی مەسروور بارزانی بۆ بەریتانیا و تێپەڕبوونی کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی، لە لایەن ژنە چالاکوان هەڤاڵ بێریتان، سەیارەکانی هێلکە باران کرا. پاشان لە لایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە هەڤاڵ بێڕیتان دەستگرکرا. ئەمەش دوابەدوای سەردانەکەی مەسروور بارزانی دێت بۆ تورکیا و هاوکاریکردنی …

بینینی زیاتر »

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-رژاک

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-رژاک سەبارەت بە هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و هاوکارەکانی.   هیچ چنگو کلیلێک ناتوانن دەروازەی هیواو ئیرادەی ڕۆڵەکانمان بشکێنێت شەڕ و داگیرکاری باشوری کوردستان کەوتە  قۆناخێکی نوێی و کرداریەوە بە هاوکاری خیانەتکاران. وەك هەمووان ئاگادارن پرسی گەلی کورد پرسێکی جیهانی و مێژووییە، پرسێکی سیاسی و …

بینینی زیاتر »

ڕژاک: پێویستە ڕێی و ڕێبازی نیشتیمان پارێزی هەڵبژێرین خۆمان و خاکمان بپارێزین

  ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان-رژاک بەیاننامەیەکیان دژی ئەو لەشکرکێشییە و داگیرکاری و هێرشکردنە سەر خاک و گەریلاکانی کوردستان بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: هیچ چنگو کلیلێک ناتوانن دەروازەی هیوا و ئیرادەی ڕۆڵەکانمان بشکێنێت، شەڕ و داگیرکاری باشوری کوردستان کەوتە  قۆناخێکی نوێی و کرداریەوە بە هاوکاری خیانەتکاران. وەك هەمووان ئاگادارن پرسی گەلی …

بینینی زیاتر »

تارا حسێن: شۆڕشگێڕانی چیا ئامادەن

  تارا حسێن جێگری هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان  سەبارەت بە هێڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا و پ دک.  لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایدەگەیەنێت: شۆڕشگێڕانی چیا ئامادەن بۆ بەرگری ئاماژە بەوەدەکات: ئازادیخوازان و چالاکوانان و گەلەکەشمان ئامادەن بۆ پاڵپشتی ئەو شۆڕشە مەزنە. تاراحسێن دەشڵێت: براوە گەل و ئەو ھێزانەیە دژ بە داگیرکارانن، …

بینینی زیاتر »

چلەی ماتەمینی بۆ ماریا سامی ئەنجامدرا

لەژێر ناوی ماریا لەبیرت ناکەین چلەی ماتەمینی بە داگیرسانی مۆم و دانانی تاجە گوڵینە بەرز ڕاگیرا ئێوارەی دوێنێ هەینی ١٥/٤/٢٠٢٢، لە شەقامی ١٠٠مەتری نزیک فرۆکەخانەی هەولێر لەو شوێنەی ماریا سامی تیادا کوژرا چالاکیەکە لە لایەن ژمارەیەک لە هاورێ و چالاکوانانی مەدەنی شاری هەولێر ئەنجام درا و دوای چەند ساتێک  بێدەنگی …

بینینی زیاتر »