ئاڵا تاڵەبانی سەردانی ژنانی تەڤگەری ئازادیی کرد

ئەمڕۆ دووشەممە ٩/٥/٢٠٢٢ شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کە پێکهاتبوون لە تارا حسێن جێگری هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی و سارا رەزا بەرپرسی ڕێکخستنی  ژنانی تەڤگەری ئازادیی و ڕووناک مەجید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی، پێشوازیان لە  ئاڵا تاڵەبانی کرد.

ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق، لە شاری سلێمانیی سەردانی ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانی کرد، لە سەردانەکەدا چەندین تەوەر باسی لێوەکرا، بەتایبەت دۆخی ژنان و بارودۆخی ئێستای ناوچەکە، هەروەها هەردوولا بە گرنگیان زانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان خاوەنداری کردن و هەماهەنگی هەبێت.

هەروەها چێکی بکە

لە شوێنی تیرۆرکردنی شەهید ناگیهان تاجە گوڵینە دانرا 

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٨ـی مارسدا، ئەمڕۆ، لە شوێنی تیرۆرکردنی شەهید ناگیهان ئاکارسەل بە ئامادە بوونی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *