لەبارەی دەروازەکەوە وەڵامی پارتی درایەوە

ئیدارەی دەروازەی سنووری سێمالکای سەر بە ئیدارەی خۆسەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وەڵامی پارتی دایەوە و رایگەیاند: بە بڕیاری ئیدارەی سنوور کە سەر بە پارتییە دەرگاکەیان داخستوە.

ئیدارەی دەروازەی سنووری سێمالکای سەر بە ئیدارەی خۆسەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای ئەکات: “پێویستە گەلەکەمان بزانێت کە پارتی دەرگاکە لە دژی ئێمە بەکاردەهێنێت بۆ شکاندنی ئیرادەی ئێمە و حکومەتەکەمان هەروەها پارتی  ڕێگە بە تێپەڕبوونی بریندارەکان نادات تا چارەسەر وەربگرن .”

ئاماژە بەوەش ئەکات “بەشێک لە بریندارەکان شەهید بوون، چونکە ڕێگەیان پێنەدراوە لە دەروازەکە تێپەڕن، لە هەمان کاتدا لەبەر ئەوەی دژی ENKSن، زۆرێک لە هاووڵاتییان ڕێگەیان پێنادرێت لە باشوور بپەڕنەوە. سەبارەت بەو هاووڵاتیانەی دەیانەوێت بچنە باشوور، لێکۆڵینەوەی هەواڵگرییان لەگەڵ ئەنجام ئەدرێت.”

هێما بۆ ئەوەشکراوە، هیچ ڕێوشوێنێکیان نەگرتووەتەبەر بۆ ئەوەی خەڵکی ناوچەکە زیانیان پێ نەگات، هەمیشە بانگەوازێک هەبووە کە پرسی مرۆڤایەتیی لە پرسە سیاسییەکان دوور بخرێتەوە.

جەختیش ئەکاتەوە لەوەی ئەو بانگەشەیەی “دەروازەکە بۆ تێپەڕاندنی تەقەمەنی بەکاردێت” راست نییە و ڕەتیشیکردەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو: “ئێمە دەرگاکە بۆ بارودۆخی مرۆڤایەتیی بەکاردێنین”.  پارتی بەم جۆرە تۆمەتانە دەیەوێت پێشێلکارییەکانی دژی گەلی ڕۆژاڤامان بشارێتەوە.

بەرێوەبەرایەتی سنوورەکە ڕاشیگەیاند، دەرگاکە لە دیوی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە کراوەیە، پارتی بەرپرسیارە لە داخستنی دەروازەی سنووری پێشخابور، دەرگای بەڕووی بەرپرسانی ئینکس کردەوە، بەڵام ڕێگەی نەدا بریندار و نەخۆش تێپەڕن.

ئیدارەی دەروازەی سنووری سێمالکا داوای لە ئیدارەی هەرێمی باشووری کوردستان کرد، فشاری ڕۆژانەی لەسەر هاووڵاتیان ڕابگرێت.

 

هەروەها چێکی بکە

دارئەلمەهروسای میسر کتیبێکی نوێی بەناوی “عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانێک کە لە دژی بەربەستەکان، ڕۆشنبیری خوڵقاندو دیوارەکانی تێپەڕاند”بڵاوکردەوە

دار ئەلمەهروسای میسری، کتێبێکی نوێی لەسەر تێکۆشان و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆ-جا-لان بەناونیشانی “عەبدوڵا ئۆ-جا-لان، تێکۆشانێک …