سلێمانی: دژی داگیرکاری هاتە شەقام

 

دژی داگیرکاری و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە سلێمانییەوە ژنان زەنگی ئاگادارکردنەوەیان لێدا.

ئەمشەو٢٤/٤/٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی بەدەست پێشخەری ژنانی باشوری کوردستان، چالاکیەک کە بەسەدان کەس تێدا بەشداربوون، دژی هێرش  و داگیرکاری و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی ڕێپێوانێک بەڕیوەچوو، ڕێپێوانەکە بڕیار وابوو لە شەقامی سالم(سەهۆڵەکە) بۆ بەردەم باخی گشتی بێت، بەڵام بە هۆی ڕێگری هێزە ئەمنییەکانەوە ئاڕاستەی خۆ گردبوونەوەکە گۆڕدرا، بۆ بەردەم ئەمنە سورەکەی شاری سلێمانی. ڕێپێوانەکە بە بەرزکردنەوەی وێنەی خیانەتکاران و وتنەوەی( بمرێ خیانەت، بۆ دەرەوە سوپای تورکیا، نەفرت لە نۆکەران)پاشان بە لێدانی دەف ڕێپێوانەکە بەردەوام بوو. وتاری ڕێکخەرانی گردبووونەوەکە لە لایەن چرۆ شوانییەوە خوێندرایەوە کەتێدا هاتبوو: ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بەبەرەیەکی یەکگرتووی ژنان هەیە،  لە تەواوی کوردستان. لە دژی هەموو هێرش و داگیرکاریی و پلانگێڕییەک، دەبێت پشتیوانی بەرخۆدانی ژنانی شەرڤان و گەریلا بین. لە چیا ئازادەکانی کوردستان کە کەرامەت و خاک و هەبوونمان دەپارێزن. ئاماژەی بەوشدا: ڕۆژی تێکۆشانە دژی داگیرکاریی و کاتی ئازادیی و تێکشکاندنی داگیرکاریی و فاشیزمە، چیتر ڕازی مەبن داهاتوو سەروەتی ئەم خاکە ببێتە بۆمب و بە سەرماندا ببارێت،  دەوڵەتی داگیرکەری تورک هیچ هێرش و داگیرکارییەک بەبێ کرێگرتەیی ناوخۆ ئەنجامنادات و  بۆی ناچێتەسەر، ئەمەش پەڵەیەکی ڕەشە لەمێژووی نەتەوەکەمان

لە کۆتای گردبوونەوەکەشدا وێنەی ئەردۆگان و بەکرێگیراوان سوتێندران لە لایەن بەشداربوانی گردبوونەوەکەوە.

 

س_ع

 

 

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە “هاتنی ئەردغان بۆ عێراق ئاژاوەگێڕییە”

هاتنی ئەردۆغان بۆ عێراق ئاژاوەگێڕییە هاتنی ئەردۆغان بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، بۆ لەناوبردنی دەسکەوتەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *