پارێزەر و سیناتۆرەکانی ئیسپانیا نامەیان بۆ سەرۆکی سی پی تی نارد

لە ئیسپانیا ٢٧ پارێزەر و سیناتۆر نامەیان بۆ سەرۆکی سی پی تی نارد و داوایان لێکرد کە سەبارەت بە گۆشەگیرغی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆ*جا*لان ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر.

لە کۆنگرەی نوێنەرانی دەوڵەتی ئیسپانیادا، زۆرێک لە پارێزەران و سیناتۆرەکانی پارتە سیاسییە جیاوازەکان، هەروەها پەرلەمانتارە سەربەخۆکان، نامەیەکیان ئاراستەی ئالان میچڵ ،سەرۆکی کۆمیتەی پێشگرتن لە ئەشکەنجەی ئەنجومەنی ئەوروپا (سی پی تی) کرد.

دەقی نامەکە، کە لەلایەن ٢٧پارێزەر و سیناتۆرەوە نێردراوە وەهایە؛

” ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کە بە ملیۆنان کورد وەک نوێنەر و ئیرادەی سیاسی ڕەوای خۆیان دەبینن، لە ماوەی ٣٦ مانگی ڕابردوودا لە دوورگەی ئیمرالی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە ژێر گۆشەگیرییەکی توندا ڕاگیراوە. لەم گۆشەگیرییە نامرۆڤی و نایاساییەدا، بەڕێز ئۆجالان لە پەیوەندی و دیدار لەگەڵ پارێزەران و ئەندامانی بنەماڵەکەی بێبەش کراوە، لە جیهانی دەرەوە دابڕاوە، بۆیە بە شێوەیەکی کردەیی ‘ون کراوە’ و لە بۆشایی ‘بێ خەبەریدا’ ڕاگیراوە.

لەم ماوەیەدا تورکیا هەوڵیدا دوورگەی ئیمرالیە بکاتە ‘داربەستێک لەسەر ئاو’. بەڕێز ئۆجالان کە ئێستا تەمەنی ٧٥ ساڵە، ماوەی ٢٥ ساڵە بە ڕێگەی گۆشەگیرییەوە تووشی ئەشکەنجەدانێکی نامرۆڤانە بووەتەوە، بەتایبەت لە سێ ساڵی ڕابردوودا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ڕەوشی تەندروستی نەدراوە و ئەم دۆخەش بووەتە مایەی ترس و نیگەرانی. ئێستا نازانرێت بە دڵنیاییەوە لە کوێیە. ڕەوشی تەندروستی و جەستەیی بۆ گەلی کورد کە وەک نوێنەر و ئیرادەی سیاسی نەتەوەیی خۆیان دەیبینن پرسێکی زۆر هەستیارە.”

‘پێویستە دەستبەجێ دەست بە هەوڵدان بکرێت.

نامەکە بەم شێوەیە بەردەوام بوو:

“بەهۆی ئەم هۆکارە سەخت و قورسانەوە، وەک سی پی تی داواتان لێدەکەین دەستبەجێ هەنگاو بنێن. تەنها بەم شێوەیە ترس و نیگەرانییەکانمان کۆتایی دێت. وەک سی پی تی مافی ئەوەتان هەیە سەردانی زیندانەکانی وڵاتانی ئەندام بکەن. و تورکیاش ئەندامە و دەگرێتەوە. ئێوە وەک سی پی تی مافی ئەوەتان هەیە تیمێکی پسپۆڕ بنێرنە ئیمرالی و چاوپێکەوتنی لەگەڵ بکەن، حکومەتیش ڕێگەتان پێدەدات و دەتوانێت بە شێوەیەکی تایبەت بەبێ ئەوەی فشاری لەسەر بێت، بتوانن چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن.

ئێمە دەمانەوێت سی پی تی، بەپێی یاسای مادە ٣ی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی ئەوروپا مامەڵە بکات، ‘هەر ئەندامێکی ئەنجومەنی ئەوروپا قبوڵ دەکات کە لە پێوانی سەروەری یاسا و لە چوارچێوەی ئەرکی خۆیدا، هەموو کەسێک سوود لە مافەکانی مرۆڤ وەربگرێت’. بەڕێز ئۆجالان هاووڵاتی یەکێک لەو دەوڵەتانەی ئەنجومەنی ئەوروپایە کە ٢٥ ساڵە لە مافەکانی مرۆڤ بێبەش کراوە و لە سێ ساڵی ڕابردووشدا نەیتوانیوە پارێزەرەکانی و بنەماڵەکەی ببینێت و بەم شێوەیەش لە هەموو جۆرە مافە یاسایی و سەرەتاییەکانی قەدەغە کراوە.

‘داوا دەکەین بەرپرسیارێتی خۆتان هەڵبگرن و شاند بنێرن’

لە کۆتایی نامەکەدا هاتووە، “بە ڕێزەوە داواتان لێدەکەین بۆ بینینی بەڕێز ئۆجالان شاندێک بنێرن بۆ دوورگەی ئیمرالی و دەستبەجێ بە پشکنینی ڕەوشی تەندروستی ئەرکی خۆتان جێبەجێ بکەن. سەرەڕای ئەوەش داوا لە تورکیا بکەن بۆ جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتیەکانی بەپێی ئەنجومەنی ئەوروپا و سی پی تی.

ئەو کەسانەی واژۆی نامەکەیان کردووە بەم شێوەیەن:

“ئاگوێدا میکۆ ئی میکۆ، پەرلەمانتاری ڤالێنسیا، (GSUMAR)،

ئاگۆستین سانتۆس ماراڤێر، پەرلەمانتاری مەدرید، (گسومار)

فرانسیسکۆ سیێرا کابالێرۆ، پەرلەمانتاری سیڤیلیا (GSUMAR)

جیراردۆ پیسارێلۆ پرادۆس، پەرلەمانتاری بەرشەلۆنە (گسومار)

خاڤیێر سانچێز سێرنا، پەرلەمانتاری مورسیا (GCUP-EC-GC)

خۆرخی پویۆ سانز، پەرلەمانتاری چای، (گسومار)

ماریجی فۆلاوندۆ لا کروز، پەرلەمانتاری بیزکایا ئی.

مارتینا ڤێلارد گۆمێز، پەرلەمانتاری گرانادا، (GMx)

ناهوێل گۆنزالێز لۆپێز، پەرلەمانتاری ڤالێنسیا (GSUMAR)

نێستۆر ڕیگۆ کاندامیل، پەرلەمانتاری کۆرۆنا، گالیزیا نازیۆنال بلۆک بی ئێن جی (GMx)

نۆئێمی سانتانا پێرێرا، ئەندامی پەرلەمان لە گران کاناریا، وتەبێژی گروپی پۆدێمۆس (GCUP-EC-GC)

ئۆسکار ماتوتێ ماتوتێ گارسیا دی جالۆن، پەرلەمانتاری بیزکایا (GEH Bildu)

کارمێ دا سیلڤا مێندێز، سیناتۆر، BNG گالیسیا بلۆکی نازیۆنی BNG (GPPLU)

ئیستفانیا بێلتران دی هێرێدیا ئارۆنیز، سیناتۆر، EAJ-PNV ڤاسکۆ پەرلەمانتاری نازیۆنی (GPV)

گۆرکا ئێلێجاباریتا دیاز، سیناتۆر، ئی ئێچ بیلدو (GPERB)

ئیگۆتز لۆپێز تۆرێ، سیناتۆر، EAJ-PNV ڤاسکۆ پەرلەمانتاری نازیۆنال (GPV)

جۆسو ئیستارۆنا ئەلیزۆندۆ، سیناتۆر، ئی ئێچ بیلدو (GPERB)

لۆرا کاستێل ئی فۆرت، سیناتۆر ERC کەتەلۆنیا چەپی کۆماری (GPERB) و ئەندامی PACE

لویس خیسۆس ئوریبێ ئیتکسێباریا ئاپالاتیگی، سیناتۆر

نێریا ئاهێدۆ سێزا، سیناتۆر، EAJ-PNV ڤاسکۆ پەرلەمانتاری نازیۆناڵ (GPV)، ئەندامی PACE

ئۆلایا دوارتی لۆپێز، سیناتۆر، ئی ئێچ بیلدو (GPERB) EAJ-PNV ڤاسکۆ پەرلەمانتاری نازیۆنال (GPV)

ئیراتی خیمینێز ئاراگۆن، ئەندامی پەرلەمان، پەرلەمانی ناڤار،

دیانا ئوریا، پەرلەمانتاری پایس ڤاسکۆ،

ئێدورن بێنیتۆ ئەنتۆلین، پەرلەمانتاری پایس ڤاسکۆ،

ئیگۆر زولایکا، پەرلەمانتاری پایس ڤاسکۆ،

ئۆیهانا ئێتکسێبارێتا، پەرلەمانتاری پایس ڤاسکۆ

فێرناندۆ بارێنا ئێرزا، پەرلەمانتاری ئەوروپا.

 

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …