ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە زیاتر لە ١٠ چەقۆی لێدەدرێت

ژنێک لە شاری سلێمانی لەلایەن هاوژینەکەیەوە هێرشی دەکرێتەسەر و زیاتر لە ١٠ شوێنی چەقۆ بە جەستەیەوە دیارە، هۆکارەکەشی بۆ نەگونجانی نێوانیان دەگەڕێتەوە.

لە شاری سلێمانی شەوی ڕابردوو، ژنێک لە ماڵی دایکی لە گەرەکی زەرگەتە لەلایەن هاوژینەکەیەوە هێرشی دەکرێتەسەر و بە وتەی کەسوکاری ژنەکە زیاتر لە ١٠ چەقۆی لێدراوە.

کەسوکاری ژنەکە ئاماژە بەوەدەکەن، جگە لەوەی کە سکاڵایان تۆمارکردووە پێشتر دەستگیرکراوە، بەڵام ئازادکراوە، باس لەوە دەکەن کە پیاوەکە واستەی هەیە بۆیە ئازاد دەکرێت.

ئەو دوو هاوژینە کە ماوەی ٤٠ ڕۆژ پێکەوە بوون، ماوەی ٧ مانگە دۆسیەکەیان لە دادگایە، بە گوێرەی زانیاریەکان تا ئێستا هێرشبەرەکە دەستگیرنەکراوە.

هاوکات رائید راز فریا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ئافرەتان و ژنانی سلێمانی بە میدیای فەرمی یەنەکەی ڕاگەیاندووە، دۆخی تەندروستی ژنەکە لە ئێستادا باشە، ئەو ژن و پیاوە پێشتریش کێشەیان هەبووە و ژنەکە داوای جیابوونەوەی کردووە.

هەروەها چێکی بکە

لە شوێنی تیرۆرکردنی شەهید ناگیهان تاجە گوڵینە دانرا 

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٨ـی مارسدا، ئەمڕۆ، لە شوێنی تیرۆرکردنی شەهید ناگیهان ئاکارسەل بە ئامادە بوونی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *