لەتاڵانکردنی بەنداوی بێخمەوە تا تاڵانکردنی ئاوی گەڕەکەکان

هەژار سدیق

دوو ساڵ پێش ئێستا کوردێکی دانیشتووی بەریتانیا گوتی میوانداری هاوڵاتیەکی ئینگلیزم کردبوو، لەماڵەکەی خۆم لەکاتی گفتوگۆدا، ڕاپۆرتێکی کەناڵی ڕوداوی پارتی لەسەر پڕۆژەی شەقامی 120 مەتری هەولێر، سەرنجی ڕاکێشام‌و گفتوگۆیەکەم لەگەڵ میوانەکەم پچڕاندو بەوردی گوێم لەڕاپۆرتەکە گرت.

دوای تەواوبوونی ڕاپۆرتەکە، ئینگلیزەکە لێی پرسیم ئەم ڕاپۆرتە چی بوو، وا سەرنجی ڕاکێشای؟

کوردەکەش پێی دەڵێ ئەمە پڕۆژەیەکی زۆر گرنگی حکومەتی کوردستانە لەساڵی 2010وە دەستیپێکردووە، ئێستا خەریکە تەواودەبێت، ئینگلیزەکە پێی دەڵێ، دیارە حکومەتەکەتان ئەم پڕۆژەیەی لەشارێکی ئەفغانستان جێبەجێکردووە، بۆیە ئەم هەموو ماوە زۆرەی پێچووە؟

کوردەکەش دەڵێ ئەفغانستانی چی، ئەم پڕۆژەیە لەپایتەخت جێبەجێدەکرێت، ئینگلیزەکەش بەحوکمی ئەوەی هاورێی کوردی زۆربووەو لەڕێگەی هاوڕێ کوردەکانیەوە، شارەزایی‌و زانیاری باشی لەسەر کورد هەبووە، پێی دەڵێ، ئێوە کەی فێری دەوڵەتداری دەبن، دروستکردنی شەقام‌و دابینکردنی هەموو خزمەتگوزاریەکان، ئەرکی سەرشانی حکومەتە، چ پێویست بەم دەهۆڵ لێدانە دەکات، ئینگلیزەکە بەکوردەکە دەڵێ، نزیکەی 500 ساڵ دەبێت، لەبەریتانیا بووە بەشەرم، حکومەت باسی خزمەتگوزاریەکانی خۆی بکات، بەڵکو لەوڵاتانی دەوروبەریشتان، باسکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان شەرم‌و عەیبەیەکی زۆر ناشیرینەو هیچ حکومەتێك باسی ناکا.

لەهەمووشی ناخۆشتر ئەوەیە، حکومەتەکەی ئێمە جادەو شەقام دروستدەکا، پاشانیش هەردوو بەری جادەکان، سیخناخ دەکا بەتەلارو شوققەی نیشتەجێبوون‌و خزمەتگوزاری ئاوو کارەبای هەموو گەڕەکەکانی دیکەی شاریش دەکاتە قوربانی بۆ ئەو تەلارە بێ بەرنامانەی خۆی، بێگومان، هەر پڕۆژەیەك لەم پڕۆژە سەقەتانە، هەفتانە هەزاران لیتر ئاو تەنها بۆ مەلەوانگەکانیان بەفیڕۆ دەدەن‌و گەڕەکەکانیش لەتینوێتیدا دەخنکێن.

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *