تەڤگەری ئازادیی هەڵمەتێکی نەمام چاندنی لە بناری قەندیل دەستپێکرد

کۆمیتەی ژینگەی هەرێمی راپەڕیینی تەڤگەری ئازادیی و بەشی ژینگەپارێزیی شارەوانیی بناری قەندیل، هەڵمەتێکی نەمام چاندنیان لە بناری قەندیل دەستپێکرد.

لە چوارچێوەی “هەڵمەتی چاندن و سەوزکردنی ژینگە”، کۆمیتەی ژینگەی هەرێمی راپەڕیینی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و بەشی ژینگەپارێزیی شارەوانیی بناری قەندیل، لەسەر رێگەی سەرەکیی بناری قەندیل  زیاتر لە ١٥٠ نەمامیان چاند.

ساڵانە، تەڤگەری ئازادیی و شارەوانیی بناری قەندیل، هەڵمەتی نەمام چاند بەڕێوەدەبەن و سەدان جۆر نەمام دەچێنن.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …