تەڤگەری ئازادیی بەشداریی کۆنفرانسی “ژینا ئەمینیی” کرد

نوێنەری ژنانی تەڤگەری ئازادیی، بەشداریی کۆنفرانسی” شۆڕشی ژینا ڕەمزی هاودەنگیی و یەکگرتویی گەلانی ئێران”ەی لە نەرویژ کرد.

رووبار یوسف نوێنەری ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان کە بەشدار بوویەکی کۆنفرانسەکە بوو بە ماڵپەڕی تەڤگەری راگەیاند: لە وڵاتی نەرویج، کۆنفراسێک لە ژێرناونیشنانی “شۆڕشی ژینا ڕەمزی هاودەنگیی و یەکگرتویی گەلانی ئێران”ە لەلایەن یەکێتیی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران-ەوە بەڕێوەچوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆنفرانسەکەدا، نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی ژنان و حیزبە سیاسییەکان و ژنانی چالاکی کوردستان و نەتەوەکانی ئێران، بەشدار بوون. جەخت لە بارەی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادیی” کرایەوە کە چۆن بە جیهانیی بووە.

نوێنەری ژنانی تەڤگەرئ ئازادیی، ئەوەشی خستەڕوو، دەرئەنجامەکانی ئەو شۆڕشەش وتوێژی لەبارەوە کرا.

 

 

 

هەروەها چێکی بکە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ بڵاوکرایەوە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی” لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ لەلایەن ئنستیتوی ژنۆلۆژی ئاندریا وۆڵف بڵاوکرایەوە. …