شاندێکی تەڤگەری ئازادیی و رژاک سەردانی مەسیحییەکانیان کرد  

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و رژاک، بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی نوێی زایینی، سەردانی کەنیسەی مەسیحییەکانی کەرکوکیان کرد.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان و رێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان(رژاک) کە پێکهاتبوون لە: کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی و ئەندامانی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەر و  ئەندامی رژاک مامۆستا دلۆڤان، لە لایەن قەشە میتران یوسف تۆما، پێشوازییان کرا.

هەردوولا باسیان لە ئازادیی و مافەکانی مرۆڤ، پێکەوەژیانی ئاشتییانەى پێکهاتەکانی پارێزگای کەرکوک کرد، هەروەها بوونی فرە پێکهاتەیی شارەکە بە سیمایەکی جوانی کەرکوک و دەوڵەمەندی شارەکە ناوبرا.

لەسەردانەکەدا هەردوولا، ئاماژەیان بە گرنگیی پاراستنی مافەکانی ژن و گەشەپێدانی هۆشیاریی کۆمەڵگەدا.

هەروەها هیوایان خواست ساڵی نوێ ٢٠٢٤ ببێتە ساڵی خۆشیی و بۆ سەرجەم پێکهاتەکاکان، بە تایبەت پێکهێنانی حکومەتی خۆجێ نوێی کەرکووک کە مافی هەموو هاوڵاتییانی شارەکە بپارێزێت.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …