شۆڕشیی ڕۆژئاوای کوردستان گەوهەری دیموکراتی و ئاشتیی وبەیەکەوە ژیانی گەلانە

لە یادی 10 ساڵەی شۆڕشیی ڕۆژئاوای کوردستاندا؛ پێش هەر شتێک سەری ڕێز و نەوازش لە بەردەم شەهیداندا دادەنەوێنین و سڵاو لە گەلی قارەمان و خۆڕاگری ڕۆژئاوا دەکەین،پشتگیری ئەو  تێکۆشانە کەم وێنەیە دەکەین کە توانی بیرۆکەی ڕەگەز پەرستی و شۆڤێنی و دەسەڵات خوازی تێک بشکێنێ و بەتازەترین مۆدیل سیستەمی خۆسەری دیموکراتی بنیات بنێت لە دەرەوەی دەسەڵات، کە ئەمە ئەلتەرناتیڤی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییە، فەلسەفەی ئەم تێکۆشانە لەسەر دەستی ڕێبەری ئازادی و دیموکراتیی بەڕێز (عەبدوڵڵا ئۆجالان) بنیات نرا.

ئەم سیستەمە لە سەر بنەمای ئازادی ژن و ژینگەپارێزی و دیموکراتی بنیات نراوە، توانیویەتی لە ڕەگ و ڕیشەوە گۆڕانکاری لە سیستەمی بەڕێوەبردندا بکرێت، بەشداری کردنی ژنان لە هەموو کایەکانی خەبات و تێکۆشاندا سەرنجی هەمووجیهانی ڕاکێشا، ئەوەی سیستەمی دەسەڵات دەیگوت موستەحیلە و نابێ، ئەم شۆڕشە؛ بە زیادەوە پێکیهێنا، ئەم شۆڕشە لە قورسترین هەل و مەرجدا ئاوابوو، کە کەس باوەڕی نەدەکرد سەربکەوێت،لەلایەکەوە داگیرکەرانی کوردستان لە هەر چوارلاوە سنورەکانیان بەڕووی ڕۆژئاوادا داخستبوو، گەورەترین فشاریان دانابوو، هەر بەوەشەوە نەوەستان؛ کۆمەڵێ چەتە و بەکرێگیراوی کوردیان کرد بە گژیدا کە زانیان بەوەش سەر ناکەون، گەورەترین هێزی پاشەڕۆ و توندڕەویان ڕووبەڕوی ئەو شۆڕشە کردەوە وەکو داعش و بەرەی نوسرە و سوپای بەناو ئازاد، بەم پەلامارو توندوتیژیەش سەرنەکەوتن، دەوڵەتی تورکیا بە هاوکاری ئیمپریالیزمی جیهانی بە شێوەیەکی نامرۆڤانە و  دوور لەهەر پێوانەیەکی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی پەلاماری شارەکانی عەفرین و سەری کانی و گرێ سپیان داو داگیریان کرد و کۆمەڵێ چەتە و تیرۆریستیان لێ جێگیرکرد، ئەمشۆڕشە نەک هەربۆ ڕۆژئاوای کوردستان بەڵکو بوو بە گەورەترین فریاد ڕەس بۆ ئێزیدیەکانی شەنگال لە ساڵی2014 و بوونە مەعنەویاتێکی گەورە بۆ هەمو کوردستان، بۆ یەکەم جار لە مێژووی گەلی کوردا بە پشت بەستن بە خودی کۆمەڵگە بەڕێوەبەرایەتییەکی سەربەخۆ بنیات بنێن، دەسکەوتەکانی ئەم شۆڕشە بۆ گەلی کورد و گەلان لەو هەلومەرجە سەختەدا جارێکی تر ئاسۆی هیوای ئازادیخوازان و دیموکراتخوازانی گەشاندەوە و بوو بە جەوهەریترین پشتیوانی گەلان.

وەک تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتنە مەزنە دەکەین، بانگ لە گەلەکەمان لە باشووری کوردستان دەکەین بە یەکێتی و یەک ڕیزیی پێکهاتەکانی کۆمەڵگە گەورەترین وزە و پشتیوانیە بۆ گەشتن بە ئامانجە ڕەواکانمان، تەنها ڕێبازێک بۆ ڕزگاربوون لە قەیران و نەهامەتییەکان تەنها پشت بە خۆ بەستنە .

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی

18/7/2021

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی پرسەو سەرەخۆشیی ئاڕاستەی بنەماڵەی حەکیم لوقمان دەکات

‎پرسەو سەرەخۆشیی ‎بۆ بنەماڵەی بەڕێزی  شەھید حەکیم لوقمان، لەشارۆچکەی کەلەکچی سەر بەپارێزگای دھۆک. بەھەستێکی قوڵەوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *