ڕێپێوانێکی درێژمەودا بە دەستپێشخەریی گەنجانی باشووری کوردستان لە شاری کۆیە تا بادینان ئەنجام درا.
لە١/٦/٢٠٢٢ بە بەشداریی سەدان گەنج و توێژی جیاجیا ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجان لە کۆیەوە دەستیپێکرد و بڕیاربوو تا ناوچەی بادینان بەردەوامی هەبێت. ئەمەش دوای ئەوەی بە بەردەوامی دەوڵەتی تورکیا بە هاوکاری پارتی دیمووکراتی کوردستان، هێڕشی بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان و بۆ سەر گەریلا ئازادەکانی کوردستان دەست پێکرد، گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان هەستان بە ئەنجامدانی ڕێپێوانی درێژ مەودا لە شاری کۆیەوە بۆ بادینان بە مەبەستی پشتیوانیی بۆ بەرخۆدانی گەریلا دژی هێرشە داگیرکارییەکان.
بەڵام لە ناوچەی دێگەڵە لە سنووری هەولێر و لەلایەن هێزێکی زۆری چەکداری پەدەکەوە ڕێگریی لێکرا و نەیانهێشت چالاکوانان بگەنە شاری هەولێر.
س_ع