شیرین کاوە گەرمیانی، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، سەبارەت بە تۆببارانکردنی ناوچە سنورییەکانی هەرێـمی کوردستان دەڵێت:
بۆردومانكردنی سنوری هەرێمی كوردستان بەهەر بیانویەك بێت مایەی قبوڵ نییە
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشداوە: پێویستە حكومەتی هەرێم بە زوترین كات بانگهێشتی سەفیری توركیا بكات ئیجرائاتی خۆیانی لەگەڵ بكەن.
شیرین کاوە گەرمیانی دەشڵێت: بێدەنگ بوونی حكومەتی هەرێم بە مانای چاوساغی كردنیان دێت بۆ بۆردومانكردنی سنوری هەرێمی كوردستان وە پێویستە بە زوترین كات پەرلەمانی كوردستانیش كۆبونەوەی نا ئاسایی رێكبخات سەبارەت بەو پرسە
شیرین کاوە گەرمیانی