دادگاى باڵاى فیدراڵیى تانەکەی مەسرور بارزانیی رەتکردەوە

دادگای باڵای فیدراڵیی ئەو تانەیەی رەتکردوەتەوە، کە مەسرور بارزانیی بەرامبەر حکومەتی عێراق تۆماریکردبوو کە پەیوەندیی بە یاسای بوودجەوە هەبوو.

ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای فیدراڵیی عێراق لە راگەیاندراوێکیدا بڵاویکردەوە، ئەو سکاڵایەی کە پەیوەستە بەهەرێمی کوردستانەوە، لەلایەن مەسرور بارزانیی لەدژی سەرۆکی پا‌رلما‌نى عێراق تۆمارکراوە، تیایدا داوائەکات ژمارەیەک لەبڕگەکانی یاسای بوودجە بەنادەستوریی دابنرێن‌و ھەڵبوەشێندرێنەوە.

 لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە: دادگای باڵای فیدراڵی دۆسیەی ژمارە (153/ فیدراڵی/ 2023)ی تاوتوێ کرد کە لەلایەن داواکار (سەرۆکوەزیران) بەرامبەر بە (سەرۆکی پەرلەمان ) بەتانە دان لە ماددەی (١٣)ە ، لەیاسای (بودجەی گشتی فیدراڵی کۆماری عێراق بۆ ساڵانی دارایی (٢٠٢٣، ٢٠٢٤، ٢٠٢٥))). 

ئەوەشخراوەتەڕوو: کە دادگا بڕیاری کۆتایی و پابەندکەری خۆی بۆ سەرجەم لایەنەکان دەردەکات، کە بڕیاری نادەستووریبوونی مادەی (2/یەکەم/8/ج/6)دا هاتووە، کە لە بەشی کۆتایی مادەی (16/دووەم) و مادەی (20/شەشەم) و مادەی (28/چوارەم) و مادەی (57/یەکەم/ج) و مادەی (70/دووەم)، و مادەی (72) لە یاسای ژمارە (13)ی ساڵی 2023 یاسای ((بودجەی گشتی فیدراڵی کۆماری عێراق بۆ ساڵانی دارایی (2023، 2024، 2025)).

هەروەک دادگای فیدراڵ ئاماژەی پێداوە: کە دادگا بڕیاڕی ڕەتکردنەوەی دا بە تانە دان لە دەستووریبوونی مادەکانی (28 / چوارەم / ب)، (62 / چوارەم)، (63 / سێیەم)، (65 / دووەم)، (71) و (75)ی یاسای سەرەوە.

لە درێژەی بەیاننامەکەی دادگای فیدراڵدا هاتووە:- دادگای باڵا دۆسیەی ژمارە (168 / فیدراڵی / 2023)ی لەبەردەمی خۆیدا لەبەرچاو گرتووە کە لەلایەن (سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان) سکاڵا لە دژی (سەرۆکی پەرلەمان)تۆمارکراوە بە تانەدان لە ماددەکانی یاسای ژمارە (13) بۆ ساڵی 2023 ((بودجەی گشتی فیدراڵی کۆماری عێراق بۆ ساڵانی دارایی (2023، 2024، 2025)))، بۆیەدادگا بڕیاری کۆتایی و پابەندکەری خۆی بۆ هەموو لایەک دەرکردووە، کە بڕیارەکە لەخۆدەگرێت کە دەستەواژەی (بە ڕەزامەندی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵی) کە لە مادەی (11/)دا هاتووە نادەستوورییە.

هەروەک لەبەیاننامەکە ئاماژەی زیاتری بۆ کراوە کە “دادگا بڕیاریدا دۆسیەکە ڕەت بکاتەوە سەبارەت بە دەستوریبوونی مادەکانی (2 / یەکەم / 5 / ب)، (11 / چرکە)، (12 / دووەم / ئە، ب، ج، د، ه ) و (13 / هەشتەم / ب).

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …