ژمارەیەک لە رزگاربووانی شاڵاوی ئەنفال لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران لە شاری هەولێرگردبوونەوە، داوادەکەن مووچەکانیان بۆ بگەرێنرێتەوە.
ئێواری ئەمڕۆ سێ شەممە ٢١/٢/٢٠٢٣ ژمارەیەک لە رزگاربووانی شاڵاوی ئەنفال لە شاری هەولێر لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان گردبونەوە داوایانکرد، حکومەت ئەو موچە ٢٥٠ هەزار دینارییەی بەبیانووی چاکسازیکردنەوە زیاتر لە دوو ساڵە بڕیویەتی بۆیان بگێڕێتەوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسییدا نوێنەری رزگاربووانی شاڵاوی ئەنفال شێرزاد ستار، وتی: هەشتەم جارە لە هەڵەبجە و گەرمیانەوە سەردانی وەزارەتی شەهیدان دەکەین، بۆ گەڕاندنەووەی مووچەکانمان، بەڵام تا ئێستا وەڵامی هیچ داوکاریەکانمان نەدراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، موچەکانیان ماوەی دوو ساڵ و دوو مانگە بەبیانووی چاکسازیکردن بڕدراوە، تەنها موچەیەکیشان هەیە.
شێرزاد ستار، راشیگەیاند: ئێمە زیندانی کراوین لەمەرگ رزگارمان بوو، ئێستادا دۆخی ژیانی رزگاربووانی شاڵاوی ئەنفال زۆرخراپە، دووجار یاداشتمان ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، بەڵام وەڵاممان نەدراوەتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەیکی ٢٥٠هەزاردیناری بۆ رزگاربووانی شاڵاوی ئەنفال ڕەوانەبینی و بڕی.