“بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان تێکۆشان بەردەوامە”

ماغدا حەسون، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار، ئاماژە بە شۆڕشی 19ی تەمموز لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەکات و رایگەیاند، بەردەوام دەبین لە خەبات بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان، داوای لە هەموو ژنان ئەکەین کە تێکۆشان زیاد بکەن.

شۆڕشی ١٩ی تەمموز لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ژنانی بەرەو ڕێکخستن و گەشەپێدانی کۆمەڵگە برد و ڕێکخراو و دامەزراوەی ماڵی ژنان و سارا دامەزرا، لە ماوەی پڕۆسەی بنیادنانەوەدا و کارەکانیان لە زۆربەی شارەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام دا.

لە ڕۆژئاوای کوردستان، کۆنگرەی ستار بۆ ڕێکخستنی ژنان دامەزرا، ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە داننان بە مافەکانی ژنان و خەباتیان، کۆنگرەی ستار لەسەر بنەمای یەکسانی و ئازادی ژنان دامەزراوە و ئامانجی بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە ژنانی پێشەنگە، ماغدا حەسون، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی کۆبانێ لە هەرێمی فورات، ڕۆڵی کۆنگرەکەی لە ڕێکخستنی ژناندا هەڵسەنگاند.

“لە ڕێکخستنی ڕێکخراوەکانی ژناندا ڕۆڵی هەبووە”

ماغدا حەسون باسی لەوە کرد ڕێکخراوەکانی ژنان کە پێش شۆڕش هەبوون بەهۆی فشاری حکومەتی شامەوە لە بارودۆخێکی سەختدا کاریان دەکرد، وتیشی: پڕۆسەی شۆڕش ڕێگای بۆ ژنانی ئازادیخواز ڕۆشن کردەوە، لەنێو هێزە سەربازییەکاندا لە بەرەی پێشەوەی شەڕ بوون، ڕۆڵی هەبوو لە بەرزکردنەوەی خەبات و ڕێکخستنی ژنان و کۆمەڵگە و دامەزراوەکانی ژنان لە بوارەکاندام کۆنگرەی ستار بەو تێکۆشانەی کە چەندین ساڵە درێژەی هەیە دوای کارە نهێنییەکەی، ئەو چەندین ڕێگای گرتەبەرو بەم دواییانە توانی ژنان لە هەموو ناوچە جیاوازەکان ڕێکبخات.

“ئێمە دەستکەوتەکانی خۆمان دەپارێزین”

ماغدا حەسون ئاماژە بەوەشکرد، کۆنگرەی ستار بووەتە ناوەندێکی ئەمنی و سووربوون بۆ هەموو ژنان و وتی: لە ماوەی ١١ ساڵی شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ژنان چەندین دەستکەوت و سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، چەندین هێرش ئەنجامدراون، بەڵام ژنان لە دژی هەموو ئەو هێرشانە کۆڵیان نەدا، ژنان بەردەوامن لە بەرخۆدانیان بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی بەدەستیان هێناوە لەسەر بنەمای بیرۆکەی ئازاد.

“بە پڕۆسەیەکی هەستیاردا تێدەپەڕین”

ماغدا حەسون ئەوەی بەبیرهێنایەوە کە ژنانی ڕۆژئاوا بوونەتە مۆدێل بۆ هەموو جیهان و بە دروشمی “ژن، ژیان، ژنان”خاوەنداری لە دەستکەوتەکانی شۆڕش دەکەن و وتی: خاوەنداری لە شۆڕشەکەمان دەکەین، کار دەکەین بۆ فراوانکردنی ئەو ناوچەیەی کە هەموو ژنان تێیدا ئازاد دەکرێن، ئێمە لە دژی سیاسەتی دژی ژنان ڕادەوەستین و تێدەکۆشین، پێویستە هەموو ژنان تێکۆشان بەرز بکەنەوە، بە پڕۆسەیەکی گرنگ و هەستیاردا تێدەپەڕین، بۆیە پێویستە یەکبگرین.

 

سەرچاوە: ژنها

هەروەها چێکی بکە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ بڵاوکرایەوە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی” لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ لەلایەن ئنستیتوی ژنۆلۆژی ئاندریا وۆڵف بڵاوکرایەوە. …