لە هەرێمی گەرمیان جیاوازتر ساڵیادی دامەزراندنی تەڤگەری ئازادیی کرایەوە.
لە ساڵیادی دامەزراندنی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستاندا لە هەرێمی گەرمیان بە چاندنی نەمام ئەو یادە پیرۆزکرا و لە سەر گۆڕی مامۆستا شەماڵ و شەهید ئاکۆ بەڵینی درێژەدان بە خەبات و تێکۆشان درا.
هەرێم مەحمود، هاوسەرۆكی هەرێمی گەرمیان، لە وتەیەکدا بۆ ئەو ساڵیادە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بۆ یادكردنەوەی ساڵیادی تەڤگەرمان، لەسەر گڵكۆی شەهید مامۆستا شەماڵ، كە یەكێكبوو لەدامەزرێنەرانی تەڤگەری ئازادیی و شەهید ئاكۆ سەلمان پابەند بونی خۆمان بە ریبازی شەهیدان دوپاتدەکەینەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد و وتی: دوژمن بەشەهیدكردنی مامۆستا شەماڵ و شەهیدانی دیكە، دەیەوێت ترس و دڵەراوكێ لەناوئێمەدا دروست بكات و لەكاروخەبات ساردمان بكاتەوە، بەڵام ئێمە ئەوە باشدەزانین و تیرۆر و تۆپ و فرۆكە نامان وەستێنێت، بۆ داكۆكی لەمافە رەواكانی گەلەكەمان.
وتیشی: مامۆستا شەماڵ تەنها موڵكی ئێمە نەبوو، بەڵكو موڵكی هەموو گەرمیان و ناوچەكەبوو، بەقەڵەمەكەی دەیتوانی هەموو راستییەكان ئاشكرابكات و هەر لەوپێناوەشدا شەهیدكرا.
س_ع