بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (نەبیە ئیسماعیل ) دایکی ھەڤاڵمان یوسرا رەجەب ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق-مان پێگەیشت، لە ناخەوە خەمبار بوین و ھاوبەشی ئەم کۆست و ئازارەی ھەڤاڵمان و کەسوکارە بەڕێزەکەین.
ماوەیەکی زۆرە کۆچکردوو بە نەخۆشی و ئازارەوە ژیانێکی سەخت و بەزەحمەت بەڕێدەکات، ھەڤاڵ یوسراش ئەرکی ڕاستەقینەی بەرپرسیارێتی گرتبووە سەرشان، لەگەڵ ئەوەی ئەو ئەرکە پیرۆزەی ڕادەپەڕاند و بەشداری ھەموو دانیشتنەکانی پەرلەمانی دەکرد ھەمیشە بەو ھۆکارە سەرزەنشتی خۆی کردووە کە لە دەرەوەی کاتەکانی دەوامی پەرلەمان دەرفەتی چونە ناو خەڵک و دۆستان و دەنگدەرانی وەکو پێویست نەبووە.
لێرەوە بەھەڤاڵمان دەڵێین سەری خۆتان و کەسوکار و ئازیزانتان سەلامەتبێ، ئێوە ئەرکی خۆتان پێکھێنا و بە وەفاداریەوە دایەی میھرەبانتان بەڕێکرد بۆ دوا مەنزڵگەی، بە ھیواین دوا خەم و دوا کۆستی بنەماڵە سەربەرزەکەتان بێت.
دەستەی ھاوسەرۆکایەتی تەڤگەری ئازادی
٨/٨/٢٠٢١