بۆ شەرمەزارکردنی پلانگێری ١٥ی شوبات، لە کەرکوک چالاکی مانگرتن بەڕێوەچوو

ئێوارەی دوێنێ لە گەڕەکی دەروازەی شاری کەرکوکی باشوری کوردستان، دەیان هاووڵاتیی شارەکە دەستیان بە مانگرتن کرد بۆ شەرمەزارکردنی پلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات، کە لەو پیلانگێڕییەدا بە گەلەکۆمەیەکی نێونەتەوەیی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەستگیرکرا و ڕفێندرا بۆ تورکیا.

لە چالاکییەکەدا عومەر حاجی حوسێن بەناوی مانگرتووان قسەی کرد و ووتی: “بە غەمگینیەوە لە ٢٣هەمین ساڵرۆژی گەلەکۆمەی سەر ڕێبەر ئۆجالان دا ئەو گەلەکۆمەیە ئیدانە دەکەین، ەرەتا سەری رێزو نەوازش بۆ شەهیدانی ڕێگای ئازادی دادەنوێنین، ئەم رۆژە بۆ گەلی کورد رۆژێکی ڕەشە و شەرمەزارییەکی گەوەرەیە بەنێوچاوانی سیستمی سەرمایەدارییە، سیستمی سەرمایەداری شەڕی گۆڕانکاری سیستمی لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالاندا کرد، لە گەلەکۆمەیەکی نێونەتەوەیی دا بە بەشداری زیاتر لە ٣٠ ووڵات هەوڵدرا ئیرادەی کورد تێکبشکێنن بە دەستگیرکردنی ڕێبەر ئۆجالان، بەڵام نەیانازانی کە ڕێبەر ئۆجالان خاوەنی ئیرادە و هزر و فەلسەفەیەکی ئازادی مرۆڤایەتیە وە مرۆڤایەتی خاوەنداری لێدەکات، بۆیە بەشێکی زۆری پیلانی ئەو دەوڵەتانە تێکشکا” .

سەبارەت بە بەردەوامی پیلانگێرییەکانی دوژمن دژ بە گەلی کورد و بزوتنەوەی ئازادی خوازەکەی، عومەر حاجی حوسێن، ووتی: “ئەوە هێرشەی سەر گرتووخانەی گوێران لە پارێزگای حەسەکە لە ماوەی ڕابردوو ڕوویدا، بەشێک بوو لە پلانگێری دژ بەگەلەکەمان لە رۆژئاوای کوردستان، بەڵام بەئیرادەی ئازادی هێڵی (ئاپۆچێتی) ئەو پلانگێرییە تێکشکا، جێگای رێزە کە هەموو کوردان و کەسانی ئازادیخواز خاوەنداری لە ئازادی ڕێبەر ئۆجالان دەکەن.”

سەبارەت بە چالاکی مانگرتنەکە، ناوبراو ووتی: “ئەمرۆ ئێمە لە شاری کەرکوک وەکو خەڵکی ئازادیخواز، لە چالاکییەکی مانگرتندا ئەو پلانگێرییە نێونەتەوەییە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین، داواش لە خەڵكی ئازادیخواز دەکەین بە مانگرتن و واژۆکردن و پشتیوانیکردن لە کەمپینی (ئازادی ئۆجالان) و هەموو چۆر چالاکییەکی دیکە خاوەنداری بکەن لە سەرکردەی ئازادی گەلان، ئەم رۆژە بۆ خەڵکی ئازادیخواز ڕۆژێکی ڕەشە و دووبارە ئەو پلانگێرییە نێونەتەوەییە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین.”

دوای پێشکەشکردنی ووتارەکە لەلایەن عومەر حاجی حوسێن، کتێبی ( نهێنیەکانی پلانگێری نیودەوڵەتی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ ) و کتێبی( مرۆڤێک لە ئیراد مرۆڤێک لە گڕکان) بەسەر ئامادەبوواندا دابەش کرا، پاشان بە ووتنەوەی دروشمەکانی (بژی سەرۆک ئاپۆ، بژی بەرخۆدانی ئیمڕاڵی و بێ سەرۆک ژیان نابێت) کۆتایی بە چالاکیی مانگرتنەکە هات.

ANF Images

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شاری قەڵادزێ ئەمڕۆ ٢٤/٤/٢٠٢٤ نیو سەدە تێدەپەڕێت، بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیی و زامە قوڵ  …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *