کێشەی ئاو ئەو چەکەی تورکیا دژ بە عێراق و سوریا بەکاری دێنێت

ئەرجان ئایبۆگا- تەڤگەری ژینگەپارێزیی مەزۆپۆتامیا

دوای شەڕی یەکەمی جیهانی کە دەوڵەتەکانی عێراق و سوریا دامەزران، پێشبینی ئەوەش کرابوو کە ئەم دوو دەوڵەتە لەگەڵ دەوڵەتی تورک لەسەر ئاو کێشەیان دروست ببێت، دوو ڕووباری گەورەی ڕۆژئاوای ئاسیا واتا دیجلە و فورات لە باکوری کوردستان (ڕۆژهەڵاتی تورکیا) سەرچاوە دەگرن و دەچنە ناو عێراق و سوریا، لە خۆیدا ئەمە نابێتە هۆکاری دروستبوونی شەڕ، هۆکاری سەرەکیی ئەوەیە کە ئەم سێ دەوڵەتە نیازێکی باشیان بۆ دابەشکردنی دیموکراتیانەی ئاوی ئەو دوو ڕووبارە نییە، چونکە بەرەبەرە بەنداوەکان دروست دەکرێن و سیستمی ئاودانی گەورە لە جیهاندا پێشدەکەوت، ئەوانەی پەیوەندییان بە بابەتەکەوە بوو دەیانزانی کە ئەمە کێشەی ئاو لەگەڵ خۆیدا دێنێت.

بە درێژایی هەزاران ساڵ، بێ هەبوونی دیجلە و فورات، مسۆگەر نەدەبوو کە لە مەزۆپتامیای ناوەڕاست و ژێرین کە عێراق و سوریا لەخۆ دەگرێت، شارەکان دروست بکرێن و کشت و کاڵ پێشبکەوێت، چونکە لەم ناوچەیەدا ڕێژەی بارینی باران زۆر کەمە، بەڵام مەزۆپتامیای ژووروو واتا ڕۆژهەڵاتی کوردستان (ڕۆژئاوای ئێران)، بەهۆی ڕێژەی باران بارینی پێویستەوە، سیستمی ئاودانی تایبەتیشی نەبێت، تێدا کشتوکال و ئاژەڵداری دەکرێت، لە خۆیاد چوونی ئاو لە چیاکانی زاگروس و ڕۆژهەڵاتی تۆرۆسەوە، گەلانی مەزۆپتامیای ناوەڕاست و ژێرین دەژیێنێت، چوونی ئاوەکان لە ناوچە باڵادەستەکانەوە واتا تورکیا و ئێران، بەروە ناوچە ژێردەستەکان واتا سوریا و عێراقە، بەڵام چونکە هەردوو دەوڵەتی ئێران و تورکیا، لەسەر ئەم ئاوانەدا، بەنداو و سیستمی ئاودانی گەورەیان دروست کردووە، ئاوەکان دەبڕدرێن یان کەم دەبنەوە، بۆیە دەتوانین بڵێین؛ ئەمە پێشلکردنی ئاشکرای مافە، دوای شەڕی دووەمی جیهانی دەوڵەتەکانی مەزۆپتامیا، بۆ ئەوەی سیستمی گەورەی ئاو دروست بکەن، کەوتنە جوڵە و دەستیان بە پرۆژە بچووکەکان کرد، کاتێک کۆماری عێراق و سوریا لەژێر دەسەڵاتی فەرەنسا و پاشایەتی بەریتانیا هاتنە دەرەوە و سەربەخۆ بوون، لەگەڵ کۆماری تورکیا کەوتنە پەیوەندی و داوای دابەشکردنی ئاوی دیجلە و فوراتیان کرد، لەم چوارچێوەیەدا، لە ساڵی ١٩٤٧ـدا کە تورکیا و عێراق دوژمنایەتییان نەبوو پرۆتکۆلی ئاویان واژۆکرد، بەپێی پرۆتکۆلەکە، کاتێک لە بابەتی ئاو یان بابەتیکی دیکەدا ڕێکنەکەون، مافی هەردوولایە کە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵا تۆمار بکەن، بەهۆی ئەوەی تورکیا و ئێران ئەوەندەی عێراق و سوریا گرنگی بە بەنداوەکانی سەر دیجلەو فورات نادەن، تا ساڵی ١٩٧٠ تەنها عێراق و سوریا سودیان لە ئاوی دیجلە و فورات دەبینی، تا ئەو کاتەش کێشەیەکی جدییان لەگەڵ دەوڵەتەکانی ئێران و تورکیا نەبوو، بەڵام کاتێک تورکیا لە ساڵی ١٩٨٠ـدا، دەستیکرد بە دروستکردنی بەنداوی گەورە، کێشەی ئاو لەنێوان ئەو سێ دەوڵەتدا گەیشتە ئاستێکی جدیی.

حکومەتەکانی تورکیا، لە چوارچێوەی پرۆژەی “ئاناتۆلیی باشوری ڕۆژهەڵات” (گاپ-GAP)ـدا، بۆ بەنداوی گەورە (ناوەندەکانی هایدرۆئەلکتەریک) و سیستمی ئاودان، نە لەگەڵ گەلەکەی خۆی و نەش لەگەڵ بەڕێوبەرانی عێراق و سوریا ڕاوێژی نەکرد، بە درێژایی دەیان ساڵدا زانیارییەکی سنوورداری دەدایە ڕای گشتی، هەموو بەنداوەکانی سەر فورات بە دواخستنێکی سنووردارەوە دروستکران، ئەوانەی سەر دیجلەش بەهۆی ناڕەزایەتیی خەڵکی ناوچەکەوە دواکەوت، بەڵام نەوەستا و لە ساڵی ٢٠٢٠ـدا پرۆژەی هەرە گەورەی بەنداوی ‘ئیلیسوو’ تەواوکرا، لە پرۆژە ئاودانەکانیشدا زۆر دواکەوتن هەیە، پرۆژەکانی ئاودانی تورکیا بۆ گەلانی عێراق گرنگە، چونکە لە درێژمەودادا دەبێتە هۆی بڕانی ئاو، سەرەڕای ئەوەی نیوەی پرۆژەکانی ئاودان لە دەوروبەری فورات دروستکراون، لە ئێستادا ئاوێک کە لە سوریاشەوە دەچێتە عێراق نزیکەی ٤٠٪ کەمیکردووە، بەپێی هەندێک لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لەسەر دیجلە، دەوترێت ئەگەر هەموو پرۆژەکانی ئاودان جێبەجێی بکرێن، گرتنەوەی ئاوەکان ٤٠٪ـیش تێدەپەڕێنێت.

هۆکاری دیکەی کەمبوونەوەی ئاوەکان کە پێشبینیی بۆ نەکراوە دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، قەیرانی ئاو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لە ساڵی ١٩٩٩ـوە بە ئاشکرا هەستی پێکرا، بەهۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی ١٠٪ی بارینی باران، وایکرد کە ئاوی ڕووبارەکان کەمبکاتەوە، لە ئەگەری کەمبوونەوەی زیاتری بارینی باران، چوونی ئاو بۆ سوریا و عێراق کەمتر دەبێتەوە، بەپێی چوونی سروشتیی ئاو بەهۆی قەیرانی بەنداوەکان، ڕێژەی ئاودان ٦٠٪ بۆ ٧٠٪ کەمدەبێتەوە، کەمبوونەوەی ئاستی ڕووباری دیجلە وەک ئاوی ڕووباری فورات چاوەڕوانکراوە.

“گاپ” بووەتە پرۆژەیەکی ناکۆمەڵایەتی لەدژی ئیکۆلۆژی، هەروەها سیاسەتێکی ئاوی خۆسەپێن لەگەڵ خۆیدا هێناوە، وەک بانگەشە دەکرێت، ‘گاپ’ نە بۆ گەشدان بە ئابوریی باکووری کوردستانە، زیاتر بۆ ئەوەیە کە کوردەکان پەلکێشی ناو سیستمی دەوڵەت بکەن و ناڕەزایەتییەکان سەرکوت بکەن، هەروەها گاپ وەک چەکی ئاو لەدژی عێراق و سوریا بەکار دەهێندرێت، هەرچەند ‘گاپ’ هەندێک سوودی ئابوورییشی هەبووە، وەک بەرهەمهێنانی کارەبا و بەرهەمی کشتوکاڵی کە لە ئەنجامی ئاوداندا بەدیهاتووە.

هەرچەند چوارچێوەی هەوڵدانەکانی ئێران بچوکتریش بێت، ڕاستتر ئەوەیە کە هەوڵدانەکانی ئێرانیش هەر لەو چوارچێوەیەدا هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، چونکە گۆڕانکارییەکانی ١٠ ساڵی ڕابردوو ئەمە نیشاندەدات و بەهۆی بەنداوەکانەوە چوونی ئاو بەرەوە عێراق کەمیکردووە.

ئایا عێراق و سوریا بە گوێرەی ئێران و تورکیا زیاتر خاوەنی سیاسەت یان زیهنییەتی ڕاستیی ئاون؟ نەخێر، ئەگەر دیجلەو فورات سەرچاوەیان لە عێراق و سوریا بوایە، دەتوانین بڵێین ئەوانیش بە هەمان عەقلییەت  کاریان دەکرد، بەڵام چونکە ئێستا بابەتمان ئێران و تورکیایە، لەسەر کردەوەکانی ئەوان قسەدەکەین.

دوای دروستکردنی بەنداوی هەرەگەورەی دەستپێک لەسەر ئاوی فورات تا ئێستا، پەیوەندیدار بە پاراستنی مافی عێراق و سوریا و دابەشکردنی ڕووبارەکان و ئاوەکانی ژێر زەوی، تورکیا بەشداری هیچ دانوستانێکی بەرفراوان نەبووە، بە پێچەوانەوە دەوڵەتی تورک پێداگر بووە لەسەر بەکارهێنانی سەرچاوەکانی ئاو لە سنوورەکانی خۆیدا، عێراق و سوریا وتوویانە یەکسانبوونی ناوچەیی و مافی مێژوویی ئاویان پێشلکراوە، دەوڵەتی تورک هاوکات بۆ هەردوو وڵات پێشنیاری ڕێککەوتنی تاکلایەنەی کرد، پێش دروستکردنی بەنداوی ئاتاتورک لە ساڵی ١٩٨٧ـدا ڕێککەوتنێکی ساڵانە ٥٠٠ مەتری سێجای ڕەوانەکردنی ئاو کرا، لە بەردەوامی ئەمەشدا لە ساڵی ١٩٩٩ـدا ڕێککەوتن کە سوریا ٤٢٪ی ئاوی فورات کە لە تورکیا دەڕواتە سوریا بۆخۆی گل بداتەوە و ٥٨٪یشی بۆ عێراق بەربدات، بەڵام لەجێی ئەوەی پێکەوە مافیان لە تورکیا وەرگرن، بۆ ئەو ٥٠٠ مەتر سێ جایە یەخەی یەکیان گرت.

دەتوانین بڵێین کە سیاسەتی ئاو یان هەڵویستی سوریا و عێراق بەرامبەر تورکیا زۆر لاوازە، پەیمانی ساڵی ١٩٩٧ی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ڕێگا نێودەوڵەتییەکانی ئاو، لە باری یاساییدا ناتوانێت بەر بە تورکیا بگرێت، بەڵام دیسانیش عێراق و سوریا لە چوارچێوەی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکاندا لە سەرویانەوە نەتەوە یەکگرتووەکان، دەتوانن لەدژی تورکیا هەوڵی جددی بدەن، بۆ نمونە عێراق دەتوانێت لە چوارچێوەی پرۆتکۆلی ١٩٤٧ـدا لەدژی تورکیادا بجوڵێنتەوە.

کۆتاییەکانی ٢٠٠٠، یەکەمجار دوای ١٩٦٠ لە ڕێگای پسپۆرانەوە بۆ ئاوی دیجلە و فورات کۆبوونەوە کرا، ئەوەش بەهۆی پشتیوانی ماددی بەنداوی ئیلیسوو لەلایەن دەوڵەتانی ئەوروپاوە، تورکیا ئەم هەنگاوەی بۆ خەریک کردنی عێراق و سوریا نا، قسەی خۆش کرا، بەڵام لە کردەوەدا هیچ نەگۆڕا، کاتێک ساڵی ٢٠١١ سەرهەڵدانی گەلان و شەڕ دەستپێکرد، تورکیا کۆبوونەوەکانی بۆ ئاو ڕاگرت، گەڕایەوە سەر سیاسەتی سەرەکیی خۆی، ساڵەکانی دوای ئەوەش عێراق خەریکی شەڕی داعش بوو، سەرەڕای ئەوەی تورکیا لە پشت داعشەوە بوو، دیسانیش هەوڵێکی ڕەخنەییانەی لەدژی تورکیا نەدا، دوای تێکچوونی داعش، هەوڵیدا پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا باش بکات و ناڕەزایەتی خۆی بۆ بەنداوی ئیلیسوو بەرزکردەوە و هەوڵێ ڕێککەوتنی لەگەڵ تورکیا دا.

سوریا لەگەڵ تورکیا لە شەڕ دایە و مسۆگەر نییە لە بابەتی ئاودا ڕێکبکەون، بەڵام دەوڵەتی تورک ساڵی ٢٠١٦، لە بەهار و هاویندا، ٢٥٠ مەتری دوجا ئاو بەردەدا، لەسەر ئەمەش نە ڕوونکردنەوەیەکی داوە و نەش هەوڵێکی پێشخستووە، گرتنەوەی ئەم ڕێژە ئاوە، کاریگەریی لەسەر خۆبەڕێوبەریی ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هەرێمەکانی ژێر کۆنترۆڵیان لە دێرەزۆر داناوە، بەڵام  دەتوانن ئەم پێشلکارییە بخەنە ڕۆژەڤەوە، چونکە هەر ساڵە تورکیا بە مەبەست ڕێژەیەکی زۆر لە ئاوەکە دەگرێتەوە، بە داخەوە ڕژێمی سوریا هەڵویستی نەژادپەرێستانەی خۆی لە بابەتی ئاودا نیشان دا.

عێراق ساڵی ٢٠١٧ بەروەلا، لەجێی ئەوەی لە بابەتی ئاودا ڕەخنە لە تورکیا بگرێت، ڕێککەوتنی هەڵبژارد، بابەتی ئاو لەنێوان عێراق و تورکیا بەشێکە لە دانوستانە بەرفراوانەکانی دیکە، تورکیا دوای تەواوکردنی بەنداوی ئیلیسوو لە ساڵی ٢٠٢٠ـدا، ئاوەکەی وەک سوریا لەسەر عێراق نەگرتەوە و دەیوت داواکارییەکانی عێراق لە بەر چاو دەگرن، بەڵام لە کۆبوونەوە شاراوەکاندا ویستی خۆیی سەپاند، لە سەروی ئەوانەوە، بەرژەوەندییەکانی وەک؛ بیناسازی، ڕەزامەندیی کۆمپانیا تورکییەکان و کردنەوەی بازاڕەکانی عێراق بەڕووی کاڵا تورکییەکان، لەمانەش زیاتر داوای لە عێراق کردووە کە لە بەرامبەر هێرشەکانی بۆسەر باشووری کوردستان بێدەنگ بێت یان چاوی دابخات، عێراق لە بەرامبەر بەرخۆدانی کوردەکان لەدژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک هەندێک ڕاگەیەندراوی ڕەواڵەتی بڵاودەکاتەوە، بەڵام ئیدانەی ناکات، هەرچەند دەوڵەتی تورک لە عێراقیش بەهێزتر بێت، نابێتە هۆکار کە هەڵویستێکی شکۆدارانە نیشان نەدات، دەتوانین بڵێن زیاتر بەهۆی ئەوەی هەندێک کەسایەتی لەناو حکومەتی عێراقدا، ئەو هێرشانە شەرمەزار دەکەن، حکومەتیش ناچار دەبێت ڕەخنە لە تورکیا بکات.

لە ساڵی ٢٠١٩ـدا لەنێوان عێراق و تورکیادا پەیمانێک لەسەر ئاو پێشکەشی پەرلەمانی هەردوو وڵات کرا، ئەو دەقەی کە پێشکەش کراوە، ئەنجامی کۆبوونەوەی نێوان هەردوو دەوڵەتەکە نیشان دەدات، بەرژەوەندیی ئابوری و هاوکاریی تەکنیکی کە لە پلانەکاندا پێش خراوە، مافی گەلانی دانیشتووی کەناری ڕووبارەکان دابین ناکات، هەروەها وتەیەکیش لەسەر پاراستنی ژینگە ئاماژەی پێنەکراوە، لەخۆیدا هەردوو دەوڵەت، ئەمەیان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا نەکردووە و بە شاراوە لە ڕێگەی پەرلەمانەکانەوە هەوڵیان داوە، بەڵام دیارە لەسەر وردەکارییەکانی هێشتا باش ڕێکنەکەوتوون یان بەهۆکارێکی دیکەی سیاسییەوە لە کۆتاییدا پاشەکشێیان کردووە، پاشەکشێش بۆ هەنگاوی دەستپێک باشە، بەڵام بەهۆی ئەوەی زیهنییەت ناگۆڕێت، دەبێت جارێکی دیکەش بیدەنە پەرلەمان.

هەروەها چێکی بکە

تۆ چۆن یادی ئەنفال دەکەیتەوە؟

هۆمەر محەمەد زۆرجار میدیاکاری وریا و زیرەک پرسیاری باش دەوروژێنن، ئایا ئەنفال لەڕابوردوماندایە یان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *