هێزێکی چەکداری دەمامکدار بە ئۆتۆمبێلێکی جام ڕەشەوە، داویانە بەسەر ماڵی عەلی سیاسیی و بەرەو جێگایەکی نادیار ڕفاندویانە و شوێنی نادیارە.
ڕێبازهاشم ئەندامی مەڵبەندی هەولێری حیزبی شیوعی کوردستان بە شارپرێس ڕایگهیادوە: كاتژمێر شه‌شى به‌یانى ئه‌مڕۆ، هێزێکى چه‌كدار بەئۆتۆمبێلی جامڕەش هەڵیانکۆتاوەتەسەر ماڵی عەلی سیاسیی چالاکوانی بواری جینۆساید‌و کۆمەڵگەی مەدەنیی‌و بەرەو جێگه‌یەکی نادیار ڕفاندویانهو تائێستا شوێنی نادیارە.
وتیشى: له‌هه‌وڵداین بزانین ئه‌و چالاكوانه بۆ كوێ براوه‌و هۆكارى هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ماڵهكهیىو ڕفاندن‌و دواتر پشكنینى ماڵه‌كه‌ى چییه، به‌ڵام تائێستا هۆكاره‌كه‌مان ده‌ستنه‌كه‌وتوه.
عەلی مەحمود محەمەد ناسراو بە عەلی سیاسیی، چالاكوانێكی دیار و ناسراو بواری جینۆسایدە لە هەرێمی كوردستان.
جێ ئاماژەیە عەلی سیاسیی، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنییدا لە یادی جینۆسایدی ئەنفالدا وتی: ئەوەی خاڵۆم و كۆمەڵێك لە خزمەکانمی ئەنفال کرد، ئێستا کوڕەکەی قائیمقامی هەولێرە.