شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق لەبارەی ئاڵۆزییەکانی برادۆستەوە گەیشتە هەولێر

شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق، لە بارەی گرژیی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەی برادۆستەوە، گەیشتە هەولێر و پرسی سەرەکیی وتوێژی شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی پارتیی ئاڵۆزییەکانی ناوچەی برادۆستە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، نووسیینگەی قاسم ئەعرەجیی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە تیاداهاتووە: به‌سەرۆكایەتیی شاندێکی باڵا قاسم ئەعرەجیی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، گه‌یشتە شاری هه‌ولێر.

ئاماژە بەوەشکراوە، شانەکە مەبەستی بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەمنیی عێراق ‌و ئێران دەكات، لێكۆڵینه‌وه‌ له ‌ئاڵۆزییه‌كانى سنورى برادۆست ‌و ئەو گرژییانەی لەو ناوچەیە درست بووە دەکات.

 

هەروەها چێکی بکە

ھێزەکانی ئێران کۆڵبەرێکیان کوشت

کردنە ئامانجی کۆڵبەران لەلایەن ھێزەکانی دەوڵەتی ئێران بەردەوامە و لە ناوچەی سنووری ھەنگەژاڵی بانە بە …