ئەمڕۆ ساڵڕۆژی شۆڕشی رۆژاڤایە

ئارام رەفعەت

دوای ئیسرائیل، رۆژاڤا تاکە کیانە کە لەنەبوونەوە هاتە بوون، یان بوونیاد نرا.

هەڵبەت کورد لە ڕۆژاڤا هەزاران ساڵە لەسەر خاکی دێرینی خۆیانن. بەڵام نزیکەی سەدەیەک لە تەعریب و کۆچپێکردنو ئینکاری، رۆژاڤای هێنابووە ئاستانەی نەبوون.

چواریەکی دانیشتوانی رەگەزنامە و هەموو جۆرە ناسنامەیەکیان لێسەنرابووەوه و کرابوونە قەرەجی ناو نیشتیمانی خۆیان.

چواریەکی تری دانیشتوانی چ لەبەر هەژاری و چ بەناچارکردن پەڕاگەندەیشارە عەڕەبنشینەکان ببوون.

باقییەکەیشی لە هەژاری و بێکارییەکی تاقەتپڕوکێندا دەژییان.

جگە لەوە، بەقەد رووبەری خاکی فەلەستین، پشتێنەی عەڕەبی رۆژاڤای پارچە کردبوو، کە لەو پشتێنەیەدا دەیان هەزار کورد دەرکران و عەڕەبی غەمڕەیان لەشوێندڵ نیشەجێکردا.

سیاسەتی تەعریبی بەشێنەییش، کە لەسەردەمی تورکە عوشمانییەکانەوە پیادە دەکرێت، هەرێمەکانی جەزیرە و شەهبا و عەفرینی لێک دابڕی.

شۆڕشی رۆژاڤا، لەناو ئەم وێرانەیەدا هەڵگیرسا و ئەو مرۆڤە مەحرووم و بێ ناسنامە و هەژارانە بوونە سەرمەشقی ئەم شۆڕشە.

شۆڕشێک کوردی کردە خاوەنی کیانی خۆی، خاوەنی رێکخراوترین هێزی شەڕڤانی خۆی وە ژنانی کوردیش، کە پاشکۆی ئەو مرۆڤە تێکشکاوانە بوو کردە پێشەنگی ژنانی جیهان.

بەشانازییەوە دەڵێم لە یەکەم رۆژی ئەم شۆڕشەوە، ئومێدم پێی هەبووە و لەگەڵیدا ژیاوم. ئەوکاتەی زۆرێک لە نوخبەی باشور سەرمەستی بەهاره درۆیینەکەی عەڕەبی لە سوریا بوون، ترپەی دڵی من لەڕۆژاڤا لێیدەدا.

بەشانازییەوە دەڵێم کەم نووسەری باشوور هەیە هێندەی من بۆ شۆڕشی رۆژاڤای نووسیبێت، لەیەکەم رۆژ تا دوا رۆژی بەرخۆدانەکانی کۆبانێ و عەفرین خوێنەری کوردی لە ئاڵوگۆڕە مەیدانییەکان ئاگادار کردبێتەوە.

شۆڕش واتە ژیانەوە. شۆڕشی رۆژاڤا هەر ژیانەوەی گەلێک لە لێواری گۆڕ نەبوو، ژیانەوەی ئومێدی هەزارانی وەک منیش بوو، ئەوانەی هەموو رۆژێ بەهۆی سیاسەتی هەڵەی بنەماڵەکانی باشور هەزار جار بێ ئومێد دەبوون.

پیرۆزه رۆژاڤا ئەو شۆڕشەی هێشتا هیچ گەل و نەتەوەیەکی تر ئەزموونیان نەکردووە.

هەروەها چێکی بکە

ماندێلا و ئۆجالان؛ شەوەزەنگی درێژ تا بەرەبەیانی ئازادیی”

پرۆفیسۆر محەمەد رەفعەت ئەمام لە وتارێکدا بە ناونیشانی “ماندێلا و ئۆجالان: شەوەزەنگی درێژ تا بەرەبەیانی …