ئامارەکانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە بەرزبوونەوەدان  

ئامارەکانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە عێراق لە بەرزبوونەوەدان و تائێستا ٢٨٩ حاڵەتی تووشبوون و ٤١ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

بەڕێوەبەری بەشی پەتاکان لە فەرمانگەی ڤێتێرنەری سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق سائر سەبریی حسێن، رایگەیاندوە، تا رۆژی یەکشەممەی رابردو، ٢٨٩ حاڵەتی توشبوون و ٤١ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە بە رێژەی ١٤%.

وتیشی: پارێزگای زیقار بە ٧٣ حاڵەتی تووشبوون و ١٠ حاڵەتی گیان لەدەستدان، پلەی یەکەمی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە گرتووە و کەمتریین رێژەی تووشبوونیش لە پارێزگای ئەنبارە کە سێ حاڵەتە، پارێزگای سلێمانییش تاکە پارێزگای عێراقە ھیچ حاڵەتی ڤایرۆسەکەی تێدا تۆمارنەکراوە.

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …