ئێران داوای کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە خاکی سوریا دادەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لە نوێتریین كۆبوونەوەی هەر چوار وڵاتی ئێران، سوریا، روسیا و توركیا لە مۆسكۆ، پێشنیارمان بۆ توركیا كردوە کە هێزەکانی لە خاكی سوریا بكشێنێتەوە، لەبەرئەوەی سوریا توانای پاراستنی سنورەكانی خۆی هەیە.

حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە راگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لە کۆتا کۆبوونەوەی وڵاتانی: ئێران، سوریا، روسیا و توركیا لە مۆسكۆ، پێشنیارێكمان خستووەتە ڕوو بۆ ئەوەی توركیا و سوریا رێكبكەون، ئەویش كشانەوەی هێزەكانی توركیایە لە خاكی سوریا دا.

ئەوەشی راگەیاندوە: دەسەڵاتدارانی سووریا بە ئێرانیان وتووە كە توانی پێویستیان هەیە، ئاسایشی سنوورەكانیان لەگەڵ توركیا لە ناو خاكی وڵاتەکەیانەوە بپارێزن.

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …