راپۆرتی شەش مانگی پێشلکارییەکان بەرامبەر رۆژنامەنووسان بڵاوکرایەوە

رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان رایگەیاند، ٤٩ حاڵەتی پێشێلکاریی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەرامبەر ٩٩ رۆژنامەنووس کراوە. 

ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان، ڕاپۆرتی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ی پێشێلکارییەکانی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ئەوەی خستەڕوو، ٤٩ حاڵەتی پێشێلکاریی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەرامبەر ٩٩ رۆژنامەنووس کراوە، کە شەش حاڵەتیان دەستگیرکردن بووە.

دهۆک بە ٢٥ حاڵەتی پێشێلکاریی، زۆرتریین پێشێلکاریی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان کراوە، هەولێر بە ١٦ حاڵەت لە پلەی دووەم و لە هەڵەبجە پێنج حاڵەت لە پلەی سێیەم دایە و وپلەی چوارەمیش سلێمانی دێت کە چوار حاڵەتی پێشێلکاریی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان تۆمار کراوە.

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، ١٩ حاڵەتی ڕێگرییکردن لە ڕووماڵکردن، ٣٨ حاڵەتی ڕێگەنەدان بە رۆژنامەنووسان حاڵەتی دەستگیرکردن و دوو حاڵەتی سکاڵا تۆمارکردن لەسەر رۆژنامەنووسان تۆمار کراوە، هاوکات لەو شەش مانگەدا هەشت حاڵەتی دەستبەسەرداگرتن و شکاندنی کەلوپەل بەرامبەر ١٦ رۆژنامەنووس ئەنجامدراوە، دوو دەزگای میدیاییش هێرشی ئەلیکترۆنییان کراوەتەسەر، هێرش و سوکایەتیی ٧ حاڵەت بووە، کە بەرامبەر  ١٤ ڕۆژنامەنووس ئەنجامدراوە.

حەوت رۆژنامەنووس هێرشیانکراوەتە سەر و لێیاندراوە و ٢٥ رۆژنامەنووس لەلایەن دەزگاکانیانەوە بەبێ هۆکار دەرکراون، لەو بارەیەوە ڕێکخراوی پەیامنێران دەڵێت: لە ماوەی شه‌ش مانگی ڕابردوو لامان تۆمار کراوە، ٢٥ ڕۆژنامەنووس و میدیاکار بەهۆی ئایدیای سیاسیی و میزاجی شەخسی لەلایەن بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیارانی خۆسه‌پێنی کەناڵەکان نانبڕو کراون، بێ ئەوەی حکومەت و وەزارەتی کار و کاوباری کۆمەڵایەتیی و پەرلەمانی کوردستان یاسایەکی تایبەتی هەبێت بۆ بەرگریکردن لە قووت و نانی ئەو میدیاکارانە یان بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان بۆ ده‌ستبه‌ر بكرێت.

پێشێلکارییەکان بەپێی پارێزگاکان بەمجۆرەبوون، لە دهۆک زۆرترین پێشێلکاری تۆمارکراوە کە 25 حاڵەتە، لە هەولێر 16 حاڵەت، لە هەڵەبجە پێنج حاڵەت و لە سلێمانی تەنها چوار حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان تۆمارکراوە.

ئاماژەی بەوە داوە، “لە کاتێکدا هیوامان دەخواست بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، کە ڕێز لە یاسا و مافە ڕه‌واکانی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بگرن لە کاتی ڕووماڵ و گواستنەوەی هەواڵه‌كاندا و پەنجە خستنە سەر کەموکوڕییەکان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان، هه‌روه‌ها گەیاندنی پەیامی هاوڵاتیان لە كاتی مه‌رگه‌ساتی ژیان و چیرۆک و ڕووداوە نەخوازراوەکان، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ دەبینین، ڕۆژانه لە هه‌رێمی کوردستان پێشێلکاریی زەق و ئاشکرا بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان دەکرێت، له‌ رێگه‌ی دەستگیرکردن و چاوسوورکردنەوە مافەکانیان پێشێل دەکرێت.

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …