سێ هاوڵاتییە کوردەکەی باکور ئازادکران

بەیانووی نەبوونی مۆڵەت سێ هاوڵاتی کوردی باکوری کوردستان بە هۆی بڵاوکراوە بۆ زیانلێکەوتوانی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان دەستگیرکرابوون ئەمڕۆ ئازادکرا.

ڕؤژی شەممە ١١/٢/٢٠٢٢ بەهۆی بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوە، بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان سی هاوڵاتی باکوری کوردستان دەستبەسەر کرابوون، ئەمڕۆ ئازادکران.

دوای کۆنفڕاسێکی ڕۆنامەنووسی، سێ هاوڵاتی  خەڵکی باکووری کوردستان بە ئامانجی کۆکردنەوەی هاوکاری، لەناو بازاڕی سلێمانی بڵاوکراوەیان بڵاکردەوە، دوای دابەشکردنی بڵاوکراوەکان ئەو سێ هاوڵاتییە بە ناوەکانی، “فەخری شێخ، حەمدوڵا ئاکتاش و فرات کارسو”، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی سلێمانییەوە، لە ناو بازاڕ دەستبەسەرکرابوون.

ئەو سێ هاوڵاتییه لەلایەن ئاسایش سلێمانییەوە دەستبەسەرکراوە ڕابردوو ئازاد کران.

یەک لە هاوڵاتییە دەستگیرکراوەکان فەخری شێخ، ڕایگەیاندووە، ئاسایش بە بیانووی ئەوەی بە بێ مۆڵەت بڵاوکراوەیان بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بڵاوکردووەتەوە دەستگیری کردوون.

س_ع

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *