مستەفا چۆپان
ئێستا چەمکی نوێ لە ڕۆژئاوا جێبەجێ دەکرێت، بۆتە شوێنی کۆمەڵکوژییە دڕندەکانی داگیرکەری تورک، بەم دواییانە، چەندین پێشەنگی شۆڕش و وڵاتپارێز لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کوژراون و لە هەموو لایەکەوە گەمارۆی دەدرێت.
حکومەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە و ڕێکخراوی شەڕ کە ناودەبرێت بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی(MGK) لە ٣٠ تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە ئەنقەرە کۆبوونەوە، گەیشتنە تێگەیشتنێکی نوێ بۆ قڕکردنی کورد و کوردستان لەژێر ناوی “پیلانی وێرانکردن”، بەمەش پشێوییەکە لە سەردەمی نەوەدەکان خراپتر بوو، لە ئەنجامدا، لە ٢٤ ی تەموزی ٢٠١٥ ـەوە تا ئێستا بۆردومانی فڕۆکەکان بۆ سەر قەندیل بەردەوامە و هەزاران کوردستانی شەهیدبوون.
حکومەتی ئەنقەرە، سەردەمی هێرشی داعش بۆ سەر کۆبانێ سیاسەتێکی دوولایەنەی پیادە دەکرد. لەلایەک، لەگەڵ سەرکردەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا کۆدەبووەوە، لەلایەکی تر، پشتیوانی لۆجیستی و تەقەمەنی دەدایە داعش و سنورەکانی دەکردەوە لەپێشیان بۆ قڕکردنی گەلی کورد، پاش ئەوەی گەلی کورد بە بەرخۆدانێکی مێژوویی توانی داعش ببەزێنێت، دەوڵەتی داگیرکەری تورک خۆی هێرشی کرد.
هێرشی “تۆڵە” بۆ سەر چیای قەرەچوغ
ئەوکاتەی هێزەکانی پاراستنی ڕۆژئاوا سەرکەوتنی یەک بەدوای یەکی دژی داعش بەدەست دەهێنا، دەوڵەتی تورک هەراسان بوو، بۆیە بەیانی ٢٥ ی نیسانی ٢٠١٧ هێرشی کردە سەر چیای قەرەچوغ لە گوندەواری شاری دێرک کە سێ بەشی کوردستان پێکەوە دەبەستێت لە میانی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی تەبقە، پاشان ٢٦ فڕۆکەی جەنگی هێرشیان کردە سەر ناوەندی ڕاگەیاندن و بارەگای فەرماندەیی یەپەگە، بەهۆیەوە ٢٠ شەڕڤان و ڕاگەیاندکاری یەپەگە شەهیدبوون و ١٨ تر برینداربوون.
هێرشەکان بۆ سەر عەفرین و سەرێکانی
حکومەتی ئەنقەرە شەپۆلێکی تری ئۆپەراسیۆنی دژی هەوڵەکانی گەلی کورد تا پێگەیەکیان هەبێت، ئەوکاتەی یەپەگە و یەپەژە هەڵمەتیان دەبرد دژی داعش لە دەیرەزۆر، هەڕەشەی داگیرکردنی عەفرینی کرد و لە ٢٠ کانوونی دووەمی ٢٠١٨ هێرشەکەی دەستپێکرد لەژێر ناوی “ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون”، ئەوکات ٧٢ فڕۆکەی جەنگی شەو و ڕۆژ بۆ ماوەی ٦٨ ڕۆژ بۆردومانی عەفرینیان کرد. پاش وێرانکردنی دوایین پەناگەی داعش لە باغۆز، داگیرکەری تورک ئەمجارە زنجیرەیەک هێرشی چڕی دەستپێکرد، بەناوی “کانی ئاشتی” بە پاساوی “پاراستنی سنوورەکان” لە ٩ تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، هەردوو شاری سەرێکانی و گرێسپی داگیرکرد.
گۆڕینی دیمۆگرافی و چۆڵکردنی هەرێمەکە لە کورد
حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە، لەپێناو بەخۆوەلکاندنی خاکە داگیرکراوەکانی ڕۆژئاوا بۆ نێو سنوورەکانی پەیماننامەی میللی (Misaka- Millî)، هەستا بە کوشتنی خەڵکی هەرێمەکە و ناچارکردنی نزیکەی ملیۆنێک کەس بە کۆچکردن، پاشان تیرۆریستەکانی تورکمانستان و قیرغیزستان و خێزانەکانیانی لەو ناوچانە جێگیر کرد، ناوی شەقام و گەڕەک و گوندەکانی گۆڕی و دامەزراوەی تورکی کردەوە، زمانی خوێندنی گۆڕی و لیرەی تورکی بەکارهێنا.
قەدەغەی هاتوچۆ و گەمارۆدان
جۆرێکی تری هێرش لەسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پیادەکرا کە نزیکەی ٥ ملیۆن کەس تێیدا دەژی. ئەوەش لەڕێگەی سیاسەتی قەدەغەی هاتوچۆ و گەمارۆدانەوە، دەروازەی سنووری تەل کۆچەر داخرا کە گەورەترین دەروازەی سنوورییە لەنێوان ڕۆژئاوا و عێراق و لەڕێگەیەوە هاوکاری مرۆیی دەگەیشتە هەرێمەکە، ئەوەش لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ و لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پاش ڤیتۆی ڕوسیا و چین. دەروازەی سنووری سێمالکا لەنێوان ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان، بەردەوام لەلایەن پەدەکەوە دادەخرێت، چونکە پەدەکە نوێنەری میت دەکات لە باشوری کوردستان. لە دەروازە سنوورییەکانی ڕژێمیش هەمان شتە، ڕژێمی سوری ڕێگە نادات خۆراک بگاتە گەلی شەهبا و حەلەب، بەتایبەت هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشەرەفیە.
دەیانەوێت لەڕێگەی سیاسەتی قەدەغەی هاتوچۆ و گەمارۆدانەوە شکست بە شۆڕشی ڕۆژئاوا بهێنن، ئەمەش بە شەپۆلی “پیلانی وێرانکردن”ـی حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە دادەنرێت.
سبەی: “پیلانی وێرانکردن”ـی ئەنقەرە بۆ سەر ڕۆژئاوا_٢، هێرشی سیستەماتیکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.