باڵیۆزی فەڵەستین لەگەڵ نوێنەری تەڤگەری ئازادیی باسیان لە پرسی کورد کرد

د. ئەحمەد عەقل، باڵیۆزی فەڵەستین لە بەغداد، لە بارەگای ئەنجومەنی عێراقیی بۆ ئاشتیی و هاریکاریی، سیمینارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بە پرسی مێژوویی و سیاسیی فەڵەستین کرد و لە گەڵ نوێنەری تەڤگەری ئازادیی باسی ئەو کێشانەیان کرد کە لە نێوان پرسی کورد و فەڵەستیندا هاوبەشن.

ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٣/٥/٦ لە بارەگای ئەنجومەنی عێراقیی بۆ ئاشتیی و هاریکاریی لە شاری بەغداد، حسێن کەرکوکیی نوێنەری تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە شارەکە، کە بەشداریی سیمینارەکە بوو بە ماڵپەڕی تەڤگەری راگەیاند: نزیک بوونێکی مێژوویی و سیاسیی لە نێوان پرسی فەڵەستین و کورددا هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوولا هاوڕا بوون لەوەدا کە لە پرسی گەلی فەڵەستین و کورددا، بێجگە لە هۆکاری هەرێمیی و نێودەڵەتیی، ئەوەی کێشەی سەرەکییە هۆکاری ناوخۆیی هەیە و لایەنە کوردیی و فەڵستینییەکان پەرتەوازە کردوە؛ ئەمەیش وایکردوە دەستی هەرێمیی و نێودەڵەتیی بۆ نێو پرسەکە بڕوا و نەتواندرێت بڕیار لەسەر پرسەکەی خۆیان بدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، د.ئەحمەد عەقل پێشنیازی ئەوەی کردوە پێویستە هەردوولایەنی کوردیی و فەڵەستینیی هەوڵبدەن دانوساندن لە نێوان خۆیاندا بکەن، هەتا بۆئەوەی خۆیان بتوان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن، لە دەرەوەی دەوڵەتانی هەرێمیی.

حسێن کەرکوکیی، وتیشی: باڵیۆزی فەڵەستین ئەوەشی خستوەتەڕوو ئەگەر هەردوو گەلی فەڵەستین و کورد لە ناوخۆدا خاوەن پرۆژەبن ئەوا لایەنی دەرەوەش ناچارن گوێیان لێبگرن.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …