پەرلەمانی عێراق داوا دەکات فشار بخرێتە سەر تورکیا

سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو لە پەرلەمانی عێراق، باس لە گرنگیی بەکارهێنانی کارتی ئابووریی دەکات لە دژی تورکیا بۆ ناچارکردنی بەردانەوەی بەشە ئاوی عێراق.

سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو لە پەرلەمانی عێراق _ حسێن عەلی مەردان بە ماڵپەڕی مەعلومەی راگەیاند: تورکیا پابەند نەبووە بەبەردانەوەی رێژەی ئاوی عێراق و وەڵامی دانوستانەکانی حکومەتی عێراقی نەدایەوە، داواکردنی بەردانەوەی ئاویش هیچ سوودێکی نەبووە. 

ئاماژەی بەوەشکرد، “داواکاری سیاسیی و جەماوەریی هەیە بۆ پچڕاندنی پەیوەندییە بازرگانیی و ئابوورییەکان لەگەڵ تورکیا تاوەکو بەشە ئاوی عێراق بەربداتەوە  و پێویستیشە بڕیاری توندی سیاسیی لەدژی تورکیابدرێت”. 

ئەوەشی خستەڕوو، “کارتی فشاری ئابووریی بەهێزترین کارتە کە حکومەت دەتوانێت بیگرێتەبەر بۆ فشارخستنە سەر تورکیا بە ئامانجی بەردەانەوەی بڕێکی زیاتری ئاو بۆ عێراق”. 

 

و: تەڤگەر

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …