لە یادی ٣٤ ساڵەى كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا و هەریەكە لە كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە و حكومەتی هەرێم بە جیا یادەکەیان کردەوە و كۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجەش ڕەخنەی توند لە حكومەتی هەرێم دەگرێت.
كۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە لە بەردەم بینای كۆمەڵەی قوربانیان و وەزارەتی شەهیدانی حكومەتی هەرێم لە مەزاری شەهیدانی كیمیارانی هەڵەبجە یادی ٣٤ ساڵەی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەیان كردەوە.
شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بەشداری ٣٤ساڵەی یادی کیمیابارانکردنی شاری هەكەبجەیان کرد و بە ئامادەبوونی هەریەک لە هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادیی محمەد عەبدوڵلا و تارا حسێن و ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی و ڕێکخراوی ژنای ئازادی کوردستان-رەژاک و کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشور بەشداری ئەو یادەیان کرد.
محمەد عەبدووڵلا هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند: لەسەر ناوی هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادیی سەری ڕێز و نەوازش بۆ هەموو شەهیدان دادەنەوێنین و وەبیریان دەهێنینەوە، وەک دەزانن ٣٤ساڵ پێش ئێستا بەدەستی دیکتاتۆرەکەی بەغداد وە لەڕێگەی حیزبی بەحسی عێراقە وە کە بەهاوکاری وڵاتانی نێودەوڵەتیی کۆمەڵکوژییەک لەسەر هاوڵآتیانی ئەم شارە بەڕێوەچوو.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە نەفرەت دەکەین لەو دەستانەی کەهاوکاربوونە لەم کۆمەڵکوژییە و لێرەشەوە ئیدانەی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە بە ئەرکی خۆی هەڵنەساو و خەڵکی هەڵەبجە گیروگرفتیان زۆرە و تەنانەت تا ئێستا کاری جدی نەکراوە بۆ دۆزینەوەی منداڵە ون بووەکانی هەڵەبجە.
س_ع