فەرماندەی یەپەژە لە بەرشەلۆنە لەگەڵ نوێنەرانی کەتەلۆنیا کۆبوویەوە-وێنە

سۆزدار دێریک ئەندامی فەرماندەیی گشتیی یەپەژە لە بەرشەلۆنەی پایتەختی کەتەلۆنیا لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و نوێنەرانی زۆرێک لە حیزبە سیاسییەکانی کەتەلۆنیا کۆبوویەوە.

سۆزدار دێریک ئەندامی فەرماندەیی گشتیی یەکەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) لەسەر بانگهێشتی پەرلەمانی کەتەلۆنیا سەردانی بەرشەلۆنەی کرد.

بەگوێرەی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەژە، دێریک لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی کەتەلۆنیا ئەلبا ڤێرگێس بۆش، نوێنەری پارتی یەکێتیی گەل (CUP –Candidatura d’Unitat Popular) کارلس ڕیرا و نوێنەری پارتی کۆماریی چەپی کەتەلۆنیا (ERC – Esquerra Republicana de Katalonya) کۆبوویەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بابەتەکانی پەیوەندیدار بە ئاسایشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هەڕەشەی داعش و تێکۆشانی دژی بەو هەڕەشەیە، بارودۆخی کامپی هۆل و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچەکە کرا.

تێکۆشانی ژنان لە بواری سەربازیی و سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا یەکێکی تر بوو لە ڕۆژەڤ و ئەجیندای کۆبوونەوەکان.

هەروەها سۆزدار دێریک فەرماندەی یەپەژە بۆ بەرنامەی تەلەفزیۆنی کەتەلۆنیاش بانگهێشتکرا و بەرنامەکە لەلایەن ڕۆژنامەنووس مۆنیکا تریباس-ەوە بەڕێوەچوو و دێرک لە بەرنامکەدا وەڵامی پرسیارەکانی زیاتر لە ٤٠٠ بەشداربووی دایەوە.

هەروەها دێریک بەشداریی لە پێشانگایەکی کتێب لە بەرشەلۆنە کرد و بەو بۆنەیەوە لە پێشانگاکەدا کتێبی نووسەر دلار دێریک دەربارەی خەباتی ژنانی کورد بە ئامادەبوان و بەشداربوان و ناوەندە رۆشنبییریی و کتێبخانەکان ناسێنرا.

سەردانەکەی فەرماندەی یەپەژە سۆزدار دێریک بەردەوامە.

هەروەها چێکی بکە

ژنانی تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی لەبارەی ٨ی مارسەوە بڵاوکردەوە

هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی تێكۆشەر و ڕەنجدەر پیڕۆزبێت ‎بە درێژای مێژوویەكی هەزاران ساڵە، ژنان …