کوردستانڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزین، شۆفێرانی تاکسی بۆ دووەم ڕۆژى لەسەر یەک گردبونەوە و لەو چوارچێوەشدا ڕێگاى سەرەکی (سلێمانی ـ کەرکوک)یان داخست.

بۆ دووەم ڕۆژى لەسەر یەک شۆفێرى تاکسیەکانى سلێمانى دژى گرانبوونى نرخى بەنزین گردبونەوە.

کەمێک بەر لە ئێستا شۆفێرانى تاکسى لە بەردەم بیناى پارێزگاى سلێمانى لە دژى گرانبوونى نرخى بەنزین گردبونەوە و تێیدا ڕێگاى سەرەکى سلێمانى – کەرکوکیان بەڕووى هاتوچۆکەراندا داخست.

بەشداربوانى خۆپیشاندانەکە داواکارن هەرچى زووە حکومەتى هەرێمى کوردستان و لایەن پەیوەندیدارەکان نرخى بەنزین کەمبکەنەوە.

جێگەى ئاماژەیە، لە سنوورى سلێمانى ماوەى سێ ڕۆژە نرخى هەر جۆرێکى بەنزین بەبڕى ٥٠ دینار بەرزبووەتەوە و بەجۆرێک لە ئێستادا لیترێک بە نزینى نۆرماڵ بە هەزار دینار، نرخى لیترێک بەنزینى موحەسەن بە هەزار و ٧٥ دینارە و لیترێک بەنزینى سۆپەر بە هەزار و ٢٠٠ دینارە.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *