بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی بە بۆنەی رۆژی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلامەوە

 «وَ مَا أَرْ‌سَلْنَاكَ إِلَّا رَ‌حْمَةً لِّلْعَالَمِينَ»

بەبۆنەی یادی لەدایک بوونی محەمەد پێغەمبەری ئیسلام(د.خ)، پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم موسڵمانانی جیهان و بەتایبەت موسڵمانانی گەلی کورد دەکەین.

 ئومیدەوارین، ئەمڕۆژە ببێتە رۆژی ئاشتیی و تەبایی و پێکەوەژیانی هەموو گەلان؛ تەماناش دەکەین مسوڵمانان ئەم یادە بقۆزنەوە بۆ یەکتر قبوڵکردن، چونکە کرۆکی راستەقینەی ئایینی  ئیسلام هەر بۆ ئەم مەبەستە هاتووە کە هەموو گەلان لەسەر ئەم رێبازە بەئاشتیی بژین و جیاوازیی نەتەوەیی و رەنگ و زمانەکان نەبنە هۆی یەکتر سڕینەوە.

 

دەستەی ئەتنیک و باوەڕییەکان- تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

٢٠٢٣/٩/٢٧

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …