ئاسایشی پارتی بۆ بینینی سلێمان ئەحمەد بڕیاری دادوەر پێشلدەکات

سلێمان ئەحمەد رۆژنامەنووسئ ئاژانسی رۆژنیوز ماوەى ٧١ رۆژە لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە رفێنراوە و هیچ لە بارەیەوە نازانرێت، دوێنێ دادوەر فەرماندەدات پارێزەرەکانی سەردانی بکەن، بەڵام ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە دهۆك فەرمانی دادوەری رەتكردەوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆژنیوز بڵاویکردەوە، ماوەى ٧١ رۆژە سلێمان ئەحمەد هەواڵسازی بەشی عەرەبیی ئاژانسی رۆژنیوز، لەلایەن ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقەوە رفێنراوە و تا ئێستا هیچ هەواڵێك لە بارەیەوە نازانرێت. دوێنێ سێ شەممە، پاش ئەوەی تیمی پارێزەرانی سلێمان ئەحمەدی رۆژنامەنووس سەردانی دادوەر دەكەن بۆ بینینی رۆژنامەنووسی ڕفێنراو، دادوەر فەرماندەدات پارێزەرەكانی بیبین، بەڵام ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە دهۆك فەرمانی دادوەری رەتكردەوە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، زیاتر لە ١٠ جارە تیمی پارێزەرانی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد دەچنە بارەگاكانی ئاسایش و پاراستنی پارتی، بۆ بینینی ڕۆژنامەنووسی بێ سەروشوێن و ڕفێنراو سلێمان ئەحمەد، بەڵام هەرجارە و بە بیانوویەك بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕەتیدەكەنەوە و بە شێوازی ناشرین مامەڵە لەگەڵ پارێزەراندا دەكەن.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …