حەسەکە- تەرفا حەج عەلی، ژنیکی تەمەن ٤٥ ساڵە و خەڵکی حەسەکەیە، بۆ ماوەی ٢٤ ساڵ ژیانێکی جیاواز ژیاوە و سەرنجی خەڵک و زۆرێک لە ژنانی شۆڕشگێڕی، کە خەبات بۆ ئەم دۆزە دەکەن، ڕاکێشاوە، چونکە لەدوای ڕفاندنی رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ڕەشپۆشە، تەرفا باسی کورتە چیرۆکی ناساندنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و ڕۆژی لەدایکبوونی بۆ کردین.

 

“مەد تیڤی ڕێگای ناسینی ڕێبەر ئۆجالان بوو”

تەرفا حەج عەلی، ناسینی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و پارتی کرێکارانی کوردستان -پەکەکەی بەم شێوەیە باسکرد: “ئەو ڕووداوەی کە من و خێزانەکەم وەک منداڵێک ڕووبەڕووی بووینەوە، کاریگەری لەسەر مێشکم دروستکرد و بەربەستێکی لەبەردەم پەروەردەمدا دروستکرد، خێزانەکەم لە مێژە وڵاتپاریز بوون و ناسینی پارت لە ساڵی ١٩٩٢ بۆ من وەک ساتەکانی چوون بۆ قوتابخانە وابوو، ڕۆژ بە ڕۆژ لە پەکەکە نزیک بوومەوە و تەواوی هەڤاڵانم ناسی، لە ساڵی ١٩٩٤ پوورم چووە ڕیزەکانی پەکەکە و لەو کاتەوە بەڵێنم داوە کە تا مردن دڵسۆزی پەکەکە بم، لە ساڵی ١٩٩٥ مەد تیڤی دەستی بە پەخشکردن کرد، لەو کاتەدا هەموو شتێک لە ڕێبەر ئۆجالانەوە تا ژیان و دۆستایەتی پەکەکە لە ڕێگەی هەواڵ و بەرنامە و دۆسیە تایبەتەکانەوە کە دروستدەکران، ناسیمن و کاریگەرییان لەسەر کەسایەتی و شێوازی ژیانم هەبوو.

٢٤ ساڵ …

تەرفا حەج عەلی ڕایگەیاند، لێدوانەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کاریگەرییان لەسەر ژیانی هەبووە و وتی: کاتێک ڕێبەر ئاپۆ باسی ئەو پیلانگێڕییەی دەکرد کە ڕووبەڕووی بووەتەوە، کاریگەری زیاتری لەسەر کەسایەتی من هەبوو، دوای پیلانگێڕی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩، وێنەی ڕێبەر ئۆجالانم گرت و بەڵێنم پێدا کە لە ژوورەکەی خۆمدا بم و وەک ئەو بژیم هەتا ئەو لە ئیمراڵی بێت، من ژەمێکی باش ناخۆم و ناچمە دەرەوە، ماوەی ٢٤ ساڵە گۆشتم نەخواردووە و لە هاویندا لە ژوورەوە دەخەوم و لە زستاندا، بۆ ئەوەی ڕێگری بکەم لە زیان گەیاندن بە وێنەکانی، چونکە هەندێکیان شوشەیان پێوەیە و هەندێکیان بێ شوشەن سۆپا ئیش پێناکەم، هەموو بەیانییەک وێنەکان پاک دەکەمەوە و قسەیان لەگەڵ دەکەم، کاتێک سەر دەخەمە سەر پشتی، پەرتوکەکەی دەهێنمە لای خۆم و قسەی لەگەڵ دەکەم هەتا خەوم لێدەکەوێت.

٤٠ ملیۆن کوردی تێپەڕاند

تەرفا حەج عەلی ئاماژەی بەوەکرد کە ئەمڕۆ ڕێبەر ئۆجالان تەنها سەرکردەی ٤٠  ملیۆن کورد نییە و بەڵکو سەرکردەیەکی نەتەوەییەو  وتی: ڕێبەرەکەمان ڕێبەڕێکە فەلسەفە و ئایدۆلۆژیای قووڵی هەیە، بۆیە ئەمڕۆ ڕێبەر ئۆجالان سەرکردایەتی ٤٠ ملیۆن کوردی تێپەڕاندو ڕێبەرێکی نەتەوەییە، زیندانیکردنی ئەو تەنها بەهۆی کێشەی گەلی کوردەوە نییە، بەڵکو بەهۆی خاوەندارێتیکردنی زۆرێک لەو نەتەوانەیە کە ڕووبەڕووی سیاسەتی جینۆساید و هێرش بوونەتەوە، بێگومان کێشەی گەلی کورد چارەسەر نەبێت، جیهان ڕووبەڕووی جەنگ دەبێتەوە، ژنان زیاتر پشت بە ڕێبەر ئۆجالان دەبەستن چونکە خاوەنداری لێکردن و ڕێگەی دا سەرهەڵبدەنەوەو مێژووی سەرکەوتنی خۆیان بنووسنەوە.

“پێویستە لە دۆزی گەلی کورد باش تێبگەین”

تەرفا حەج عەلی ڕایگەیاند کە ژوورەکەی بە ئەکادیمیای شەهید مەحسوم کۆرکوماز ناسراوە و وتی: هیچ خوێندنەوە و نووسینێکم نییە، بەهۆی ئەو ڕووداوەی کە کاریگەری لەسەر مێشکم کردووە، بەڵام بە ناسینی ڕێبەر ئۆجالان و پەکەکە و شەهیدانی بزووتنەوەکە هەموو شتێک فێر بووم، ژیان جیاوازە، منیش شانازی بەو ژیانەوە دەکەم، ژوورەکەم بە ئەکادیمیای مەحسوم کۆرکوماز، بارەگا و ژووری ئاپۆچیان ناسراوە، بەبێ سەرۆک، ژیان نابێت ئەگەر سەرۆکی ئێمە نەبێت، با ئەم ژیانە بۆ ئێمە حەرام بێت، گرنگ نییە چەند هەوڵ بدەین و ئەم کارە بە باشی ئەنجام بدەین، ئێمە هەر قەرزاری ئەوین، ئێمە نابێت هاوڕێیەتیمان لەگەڵ ڕێبەرەکەمان بە نیوە بەجێبهێڵین بەردەوام دەبین، سەرۆکەکەمان لەسەر دۆزێک زیندانی کراوە و دەبێت بە باشی لەم دۆزە تێبگەین و بە باشی لە پێناویدا تێبکۆشین.

“با ئەمساڵ ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ئۆجالان بکەینە ساڵی ئازادی”

تەرفا حەج عەلی لە کۆتاییدا قسەکانیدا وتی: لە ٧٤ەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، پێویستە ساڵی نوێی بکەینە ساڵی ئازادیی و ژیانی لەناو خەڵک و ژناندا، دوژمن هەرچی بکات، ناتوانێت ڕێگری لە بیرکردنەوە و بۆچوونەکانی سەرۆک بکات، ئۆجالان ڕووناکییە بۆ ئێمە، ڕێگا تاریکەکانی ڕووناک کردەوە، مێشک و بیرکردنەوەمانی فراوانتر کرد.

دوای قسەکانی، تەرفا حەج عەلی گۆرانی “٤ی نیسان بە مانایە، ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری ئێمە”یەی وت.