شەڕ لە نێوان هەردوو بەرەی کۆمەڵەدا روویدا و کوژرا و بریندار هەیە  

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە ناوچەی زڕگوێزی نزیک سلێمانیی، لە نێوان هەردوو باڵەکەی کۆمەڵەدا شەڕ روویدا و کوژراو و بریندار هەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٣/٦/٢٢، لە نێوان هەردوو باڵی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان، لە کەمپی زڕگوێزی سنووری سلێمانیی کە تایبەتکراوە بە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، شەڕ هاتووەتە ئاراوە.

بە گوێرەی زانیارییانەکانی تەڤگەر پرێس، دوو پێشمەرگە لە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەهۆی شەڕەکەوە گیانیان لە دەستاوە، هەروەها ژمارەیەک پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.

کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، “کە لە لایەن کۆمەڵەی شۆڕشگێر و بە سەرپەرشتی عەبدوڵای ئازەربار هێرش کراوە سەر فێرگە و ئوردوگا و بە قەناسە تەقە لە پێشمەرگە کراوە، بەداخێکی زۆرەوە تا ئێستا دو پێشمەرگەی کۆمەڵە زەحمەتکێشان بە ناوەکانی سامان ئیبراهیمی و هیوا سادقی گیانی لە دەستداوە”.

هەروەها چێکی بکە

لە سێ وڵاتی دیکەی ئەوروپا تەڤگەری ئازادیی یاداشتی ناڕەزایی دابە بەڵوێزخانەکانی عێراق

 شاندەکانی تەڤگەری ئازادیی لە ئەوروپا، یاداشتی ناڕەزایی لە بارەی داخستی تەڤگەری ئازادیی لەلایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە …