له ڕۆژی پشتیوانیی له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌شكه‌نجه ئه‌درێن، ژماره‌یه‌ك له ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی، مافی مرۆڤ و پارێزه‌ران له توركیا و باكووری كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، داوای كۆتایی هێنان به ئه‌شكه‌نجه‌دان و ئاشكرا كردنی سه‌رجه‌م ڕاپۆرته‌كانی سی پیتی ئەکەن.
ژماره‌یه‌ك له ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی، مافی مرۆڤ و پارێزه‌ران له توركیا و باكووری كوردستان له ڕۆژی پشتیوانیی له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌شكه‌نجه ئەدرێن، له شاری ئیزمیر و له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسییدا، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه.
جۆشكون ئوسته‌رجی، سكرتێری گشتیی رێكخراوی مافی مرۆڤی توركیا به‌ناوی ڕێكخراوه‌كانه‌وه ڕاگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌كه‌ی خوێنده‌وه و وتی: نابێت ده‌وڵه‌ت ئه‌شكه‌نجه وه‌ك ئامرازێكی سه‌ركوتكردن به‌كاربهێنێت و پێویسته به شێوه‌ی كاریگه‌ر له تاوانه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دا بكۆڵێته‌وه و دژی سزانه‌دان تێكۆشان بكات.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، توركیا ڕێككه‌وتننامه‌ی له دژی ئه‌شكه‌نجه‌دان واژۆ كردووه، به‌ڵام به گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه مامه‌ڵه ناكات و وڵات به ته‌واویی بووەته شوێنی ئه‌شكه‌نجه‌دان.
ئوسته‌رجی جه‌ختیشیكرده‌وه، هیچ ساڵێك ئه‌ونده‌ی ساڵی ٢٠٢٢ خه‌ڵك ئه‌شكه‌نجه نه‌دراون و بنه‌ماڵه‌كانیان سه‌ردانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی توركیایان نه‌كردوه.
هه‌روه‌ها، ئه‌و پێشنیازانه‌ی پێویسته دژی ئه‌شكه‌نجه‌دان بكرێن به‌مشێوه‌یه خسته‌ڕوو:
* نابێت هیچ به‌رپرسێك ستایشی ئه‌شكه‌نجه و ئه‌شكه‌نجه‌ده‌ران بكات و پیویسته پرۆسه‌كه به گوێره‌ی میكانیزمه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بێت، هه‌روه‌ها ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌به‌رچاوی جیهاندا شه‌رمه‌زار بكرێت.
* ئه‌بێت كۆتایی به سیاسه‌تی نه‌سه‌پاندنی سزا بهێندرێت.
* ئه‌بێت مه‌رجه‌كانی دۆخی ده‌ستگیركردن به بێ كه‌موكوڕیی و به بێ جیاوازیی جێبه‌جێ بكرێت.
* ئه‌بێت ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ربوون كورت بكرێته‌وه.
* ئه‌بێت زیندانه‌كان به ڕووی به‌دواداچوونی سه‌ربه‌خۆیی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و یاسایی بكرێنه‌وه.
* پێویسته سه‌رجه‌م ڕاپۆڕته‌كانی سی پی تی ئاشكرا بكرێن و هه‌موو پێشنیاره‌كان جێبه‌جێ بكرێن.