لە کەرکوک سەردانی مەزاری شەهیدان کرا

ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی، وەک نەریتێکی کۆمەڵایەتیی و ئایینیی کۆمەڵگەی کوردستان، لە شاری کەرکوک  سەردانی مەزاری شەهیدانیان کرد و تاجەگوڵینەیان لەسەر گڵکۆی شەهیدان دانا و ئاماژەش بە هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا کرا و پەیامی یەکگرتندرا.

ئەمرۆ پێنج شەممە ٢٠/٤/٢٠٢٣ ئەمجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، ڕێکخراوی ژنانی ئازادییخوازیی کوردستان(ڕژاک) و کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان وەکو نەریتێکی کۆمەڵایەتیی و ئایینیی کۆمەڵگەی کوردستان، وەکو خاوەندارییکردن لە شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی سەردانی مەزاری شەهیدانیان کرد.

نەوزاد بەکر ئەندامی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان لەبارەی سەردانەکەیان بۆ سەر مەزاری شەهیدان وتی: وەکو خاوەنداریی لە تەواوی شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی بە گرنگمان زانی کە سەردانی گڵکۆی شەهیدان بکەین، لێرەوە سەری رێز و نەوازش دادەنین بۆ گشت شەهیدانی سەربەرزی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد: لە سەردانی کردنماندا بۆ سەر گڵکۆی شەهیدان لەبەردەم بنەماڵەی شەهیدان پەیمان دووبات دەکەینەوە کە درێژە پێدەری رێبازی ئەو شەهیدانە بین، ئەو شەهیدانەی کە لەپێناو ئازادیدا شەهید بوونە لە دڵی ئێمە هەمیشە بە زیندووی دەمینێنەوە و ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە تا گەیشتن بەو ئامانجەی ئەو شەهیدانە لەپێناویدا شەهیدبوونە ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر رێبازی ئەو شەهیدانە.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی باسی لەوەشکرد: لەلای هەمووان ئاشکرایە کە ئەمڕۆ دوژمنانی گەلەکەمان بەپێش چاوی هەموو جیهانەدا هێرش دەکەنە سەر گەلی کورد و ناوەندە نێودەوڵەتییەکانیش بێ دەنگیان هەڵبژاردووە لەبەرامبەر هێرش و داگیرکاری و کۆمەڵکوژییەکانی دوژمن دژ بە گەلی کورد، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەپێناو لەناوبردن وسڕینەوە گەلی کورد تەواوی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانی پێشەڵکردووە و گەلی کورد بەچەکی قەدەغەکراو کۆمەڵکوژ دەکات، بۆیە داوا لە گەلەکەمان دەکەین لەپێناو شکستهێنان بە پیلانگێریی و هێرشەکانی داگیرکەران یەکێتیی نەتەوەیی دروست بکەین.

 

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *