٣٥سال لەمەوبەر کۆمەڵکوژی هەڵەبجە ئەنجامدرا

بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بە بۆنەی تێپەڕبونی ٣٥ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی شاری هەڵبجەدا.
دەقی بەیاننامەکە
35 ساڵ لەمەو بەر لەڕۆژێکی وەک ئەمرۆدا کۆمەڵکوژی هەڵەبجە بە چەکی قەدەغەکراوی کیمیایی بەرچاوی جیهانەوە لەلایەن رژێمی دیکتاتۆری بەعسی عێراقی ئەنجامدرا و بە ھەزاران ھاوڵاتی کورد شەھید و بریندار بوون، ھەر بەو ھۆیەوە ژینگەو زیندەوەری ناوچەکە پاکتاوکران و تائێستاش خەڵکی ناوچەکە و سروشتەکەی پێوەی دەناڵێنن بێ ئەوەی لەبەرامبەر ئەو تاوانە کەم وێنەیەی مێژوودا هیچ کەس و ناوەندێکی جیھانی ناڕەزایەتی نیشانبدات. ئێستاو ئەو کاتیش هێزە ھەژمونگەراکانی جیھانی سەرمایەداری لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکانیان پەیوەندییان لەگەڵ دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان دامەزراندووەو بەوهۆیەوە لەبەرامبەر کۆمەڵکوژکردنی کوردان بێدەنگ بوون و تەنانەت خۆشیان ناراستەوخۆ ھاوبەشی ئەو کۆمەڵکوژیانە بوون، ھەر لەسەر ئەو بنەمایە دەوڵەتە داگیرکەرەکانی ناوچەکە بەردەوامی بە سیاسەتی شەر و کاولکاری و قرکردنی کوردان و گەلانی ھەرێمەکە ئەدەن، کۆمەڵکوژی ئێزیدیەکان لەشەنگال و داگیرکاری سەرعەفرین و سەرێکانی و بەکارھێنانی چەکی کیمیای لەچیاکانی کوردستان لەلایەن رژێمی فاشیستی تورکیا دەرئەنجامی ئەو بەرژەوەندخوازی و دووروی و بێ هەڵوێستیەی هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییە لە بەرامبەر سیاسەتی لەناو بردن و کۆمەڵکوژکردنی کوردان، لەکاتێکدا ٣٥مین ساڵی ئەو ئازارە قوڵەی سەرجەستەی نەتەوەکەمان دەکەینەوە ھێشتا برینەکان ووشک نەبوون و سارێژ نەبوون بەڵکو بەھۆی سیاسەتی ناراست و بەرژەوەند خوازی و خۆفرۆشی و وابەستەیی ھێشتا گەلەکەمان لە باشوری کوردستان رووبەرووی قەیران و کێشەی گەورە بۆتەوە و بەو ھۆیەوە شاری ھەڵەبجەو دەوروبەری لەبری خزمەت و ئاوەدانی کراوەتە پەراوێزترین و بێ خزمەترین شوێنی ھەرێمی کوردستان ،
دەبێت ھەمووان ئەو راستیە بزانیین ئەوانەی لەئەمرۆدا کەوتوونەتە خزمەتی سیاسەتی داگیرکاری وخیانەتەوە بەشدارن لە بەردەوامی دانی ئەو دۆخەی ھەڵەبجە و تەواوی ھەرێمی کوردستان،
لەسەر بنەمای ئەو راستیەدا لەساڵ وەگەڕی ئەو زامەقوڵەدا بانگەوازیمان بۆ گەلەکەمان و دڵسۆزانی نەتەوکەمان ئەوەیە تاکە رێگەمان رێککەوتن و بەھێزکردنی یەکیەتی نەتەوەییمانە بۆ پاراستنی کوردستان و کۆتایی ھێنان بەکۆمەڵکوژی سەر گەلەکەمان و دوبارەنەبوونەوەیان، لەو رۆژەدا بەرێزەو شەھیدانی کیمابارانی ھەڵەبجە بەبیردێنینەوە یادیان لەبەرزیدا رادەگرین .
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان
٢٠٢٣/٣/١٦

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

جارێکی دیکە سزای نایاسایی گۆشگیریی بەسەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێندرا لە ٢٥ ئازاری ٢٠٢١-ەوە بەڕێز …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *