داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت دەکرێت

 

لە ڕاگەیندراواێکدا هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ڕایدەگەیەنێت و دەڵێت: کە پارتەکەیان ئامادەیە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پێشوەخت و بۆ ئەو مەبەستەش دەیانەوێت پڕۆژەیاسایەک پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش جگە لە ئیی پارتی، لەگەڵ پارتەکانی دیکەی ئۆپۆزیسیۆن کۆبونەتەوە.

هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) پەروین بوڵدان، لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هەدەپە ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنەکان تەنانەت ئەگەر لەماوەی مانگی داهاتوشدا ئەنجام بدرێت، هەروەها ئامادەیە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات چونکە “ئێمە کاتێک باسی بەڕێوەبردنی ئابوری وڵات دەکەین، بەدڵنیاییەوە باس لە کێشەی کوردیش دەکەین کە چارەسەر نەکراوە”.

دەشڵێت “دەبێت ئاک پارتی و هاوپەیمانەکانی بزانن چیرۆکی ئەوان لەماوەیەکی نزیکدا کۆتایی دێت، بۆیە لەئێستادا بۆ خۆ رزگارکردن هیچ رێگایەکیان نەماوە جگە لە هێرشکردنەسەر هەدەپە و دورخستنەوەی بەرپرسانی ئێمە لە شارەوانییەکان”.

ئەمە لەکاتێکدایە کە هەڵبژاردنەکانی تورکیا تا حوزەیرانی 2023 هەڵبژاردن ناکرێت. بەڵام بەردەوام  ئۆپۆزیسیۆن فشار بۆ ئەم مەبەستە دروستدەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ئاکپارتی پێداگرە لەسەر ئەوەی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت.

هەروەها چێکی بکە

“ژن هۆگری سروشتە و پارێزگاری لە ژینگە دەکات”

یەریڤان شاسوار، چالاکوانی ژینگەیی باسی لەوەکرد، کە چۆنیەتی بەکارهێنان و پارێزگاریکردن لە ژینگە و سروست …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *